Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو و هەڵوێست لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

دیمەنی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو و هەڵوێست لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

عێراق

هەیبەت حەلبووسی داوای هاوتاکردنی نرخی بەنزین یان رادەستکردنی 50 هەزار بەرمیلەکە دەکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات، نرخی سووتەمەنی لەگەڵ بەغدا هاوتا بکات، یانیش ئەو 50 هەزار بەرمیلە رادەست بکات کە بۆ پێداویستیی ناوخۆ تەرخان کراوە، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق بە نرخی فەرمی سووتەمەنی دابەش بکات.

فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو و هەڵوێست، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 24ی ئابی 2026، لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە. یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە قەیرانی گرانیی نرخی بەنزین و سووتەمەنی بوو بەگشتی لە هەرێمی کوردستان.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە هەڵوێستێکی جدی هەبێت بۆ کۆتاییهێنان "بەو جیاوازییە گەورەیەی نرخ".


بە گوتەی جەمال کۆچەر، هەیبەت حەلبووسی لە وەڵامی داواکارییەکەیاندا رایگەیاندووە: "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت نرخەکە کەم بکاتەوە، با ئەو 50,000 بەرمیل نەوتەی رۆژانە بۆ پێداویستیی ناوخۆ وەریدەگرێت، رادەستی بەغدای بکات، تاوەکو حکومەتی فیدراڵ خۆی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات."

ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی حەلبووسی باسی دەکات، بەگوێرەی یاسای بودجە و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت رۆژانە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت، تاوەکو لە پاڵاوگە ناوخۆییەکان بپاڵێورێت و ببێتە سووتەمەنی بۆ هاونیشتمانیان، بەڵام تێچووی پاڵاوتن و گواستنەوە وای کردووە هێشتا نرخەکەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەراورد بە بەغدا بە بەرزی بمێنێتەوە.

هیوا مەلا ئادەم، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو، بە  تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، ئامانجی ئەوان سوودمەندبوونی خەڵکی هەرێمی کوردستانە لەو سووتەمەنییە پاڵپشتیکراوەی کە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەستە.

هیوا مەلا ئادەم، روونی کردەوە، ئەو نرخەی سەرۆکی پەرلەمان باسی کردووە بەم شێوەیە دەبێت:

بەنزینی نۆرماڵ: 450 دینار بۆ هەر لیترێک.
گازوایل: 400 دینار بۆ هەر لیترێک.
نەوتی سپی: 150 دینار بۆ هەر لیترێک.

ئەندامەکەی فراکسیۆنی رەوتی هەڵوێست گوتیشی: "سەرۆکی پەرلەمان بەڵێنی داوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکات، تاوەکو یەکێک لەو دوو رێگەیە یەکلایی بکرێتەوە؛ یان بەرهەمی ئەو 50 هەزار بەرمیلە بە نرخی 450 دینار بدەنە خەڵک، یان دۆسیەکە رادەستی بەغدا بکەن."

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە