Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

بەرپرسێکی رەوتی حیکمە: لە 15 رۆژدا کابینەی عەلی زەیدی تەواو دەکرێ

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

سێ مانگ بەسەر متمانەدان بە بەشێک لە کابینەکەی عەلی زەیدی تێدەپەڕێ و هێشتا کورسیی 9 وەزارەت بە بەتاڵی ماونەتەوە. بەرپرسێکی رەوتی حیکمە دەڵێ، لە 15 رۆژدا تەواو دەکرێ.

رۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2026 محەممەد حوسێنی، سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی رەوتی حیکمە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لێکتێگەیشتنی باش لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەت هەیە و لایەنەکان ڤیتۆیان لەسەر بەربژێرەکانی یەکدی نییە."

محەممەد حوسێنی ئاماژەی بەوە کرد، لایەنە سیاسییەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە 15 رۆژدا بابەتەکە یەکلایی بکرێتەوە و کابینەکەی حکومەت تەواو بکرێ.

هاوکات زيا زەیدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانیی (ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان) بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بە رووداوی گوت، "ئیرادەیەکی جیدی لەلایەن حکومەتەوە هەیە بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاری بەپێی دیدگەیەکی روون. نزیکبوونەوەیەکی بەرچاویش لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە و هیچ ناکۆکییەکی بنەڕەتی نەماوە کە رێگر بێت لەبەردەم راگەیاندنی ناوی وەزیرە نوێیەکان."

زيا زەیدی گوتیشی، "پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان لە کارە لەپێشینەکانە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ ئەوەی بە هەموو دەسەڵاتەکانیانەوە کارەکانیان بکەن."

هەروەها حەیدەر فەیلی، سەرۆکی فراکسیۆنی کوردی فەیلی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، راوێژەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە "کۆنووسێکی هاوبەش."

حەیدەر فەیلی دەڵێت، "هەڵبژاردنی کەسانی بەتوانا و لێهاتوو کۆڵەکەی سەرەکییە بۆ سەرکەوتنی کارەکانی حکومەت، بەتایبەت لەو دۆسیە هەستیارانەی پەیوەندییان بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوەیە."

لەنێو ململانێی هێزە سوننەکاندا، هاوپەیمانیی عەزم چاوی لە وەزارەتەکانی (پلاندانان و رۆشنبیری)یە. سەڵاح دلێمی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی هاوپەیمانییەکە دەڵێت: "هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ دەستەبەرکردنی شایستەکانمان کە دوو وەزارەتی گرنگن."

سەڵاح دلێمی باسی لەوەش کرد، پێویستە تیمی حکومەت زوو تەواو بێت "بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئاڵنگارییە ئابووری، ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان ببێتەوە."

14ی ئایاری ئەم ساڵ، دەنگ لەسەر 14 بەربژێری کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی درا. بەربژێری نۆ وەزارەت مابوون کە بەربژێری چوار وەزارەتیان لە دەنگداندا رەتکرانەوە و متمانەیان وەرنەگرت. پێنج وەزارەتیش نەخرانە دەنگدانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە