Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەبدولزەهرە هینداوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەبدولزەهرە هینداوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

بەڕێوەبەری نووسینگەی زەیدی بۆ رووداو: گەندەڵی بووەتە هەڕەشە لەسەر بوونی دەوڵەت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، ئۆپەراسیۆنی (هەڵمەتی بەرەبەیان) بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەردەوامە و حکومەت هیچ سازشێک لە سەروەریی یاسا ناکات. ئاماژە بەوەش دەکات، هاوئاهەنگییەکی باڵا لەنێوان بەغدا و هەولێر هەیە بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان و کار بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت دەکرێ.

رۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2026، عەبدولزەهرە هینداوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی وەک پەیڕەوێکە بۆ بونیاتنانەوەی دەوڵەت و بەهێزکردنی دامەزراوەکان. گەندەڵی بووەتە هەڕەشە لەسەر بوونی دەوڵەت، بۆیە سەرۆکوەزیران یاسا و دەستوور جێبەجێ دەکات و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دەکات."

عەبدولزەهرە هینداوی گوتیشی، "سەرۆکوەزیران چەندین جار رایگەیاندووە، هیچ ویستێکی سیاسی لە داهاتوودا نییە، هێندەی ئەوەی بەرنامەیەکی سیاسی، کارگێڕی و چاکسازیی کاتی هەیە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی ئێستادا دەگونجێت. هەڵمەتی بەرەبەیانیش هیچ ململانێیەکی سیاسیی لەپشت نییە."

سەبارەت بە رادەستکردنەوەی داواکراوان لە هەولێرەوە بۆ بەغدا، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک رێکارەکان یاسایی و بە بەڵگەی روون بن، هەموو لایەک پابەند دەبێ بە جێبەجێکردنی. گوتیشی، "نابێت هیچ لایەن، کەس یان ناونیشانێک ببێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ گەندەڵکاران یان پارە دزراوەکان."

سەبارەت بەو بەرپرسانەی بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵاتوون و هاوئاهەنگییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکە، هینداوی ئاشکرای کرد، "کارێکی هاوبەشمان لەگەڵ ئینتەرپۆڵ و هەموو وڵاتانی دۆست هەیە بۆ گەڕانەوەی داواکراوان بۆ بەردەم دادگە و وەرگرتنەوەی ئەو پارەیەی لە رێگەی نایاسایی، بەرتیل و گەندەڵییەوە بەدەستهاتووە. لەم بڕیارەدا هیچ پاشەکشەیەک نییە."

لەبارەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، هینداوی گوتی، "ئەو کارە بنەڕەتی و جەوهەرییەی ئێمە ئەنجامی دەدەین، ئامانجی بەهێزکردنی سەروەریی دەوڵەتە، پێش وردەکارییەکانی داماڵینی چەک یان هەر دۆسیەیەکی دیکە. کاتێک دەوڵەت بەهێز بێت و ئەو هێزەی لە دەستوور و یاساوە وەریگرتووە بەکاریبهێنێت، ئیدی هیچ واتایەک بۆ هیچ هەژموونێک نامێنێت کە لەگەڵ ئەم راستییەدا بەریەککەوتنی هەبێت، چونکە دەوڵەت لە هەمووان بەهێزترە."

عەبدولزەهرە هینداوی باسی لە دۆخی دارایی و گرژییەکانی ناوچەکە کرد و رایگەیاند کە حکومەت کار بۆ گۆڕینی رێڕەوی ئابووری دەکات و گوتی، "هەمەجۆرکردنی ئابووری، زیادکردنی دەروازەکانی هەناردەی نەوت، هەروەها لە هەناردەکردنی نەوتی خاوەوە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوەکان و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت؛ ئەوانە بژاردەن لە دۆخی ئابووریی سەختدا."

هینداوی هۆشداری دا لە دواکەوتنی پرۆسەی هەمەجۆرکردنی هەناردەی نەوت و رایگەیاند، "هەر رۆژێک تێپەڕێت پێش ئەوەی دەست بەم گۆڕانکارییە ریشەییە ئابوورییە بکەین، بە واتای لەدەستدانی دەرفەتەکان دێت. ئابووریی جێگیر تەنیا بڕیار نییە، بەڵکو پەیڕەوێکی گشتگیرە کە هەموو دۆسیە نێوخۆییەکان و هاوبەشییە هەرێمی و جیهانییەکان دەگرێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە