Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەرلەمانى عێراق

پەرلەمانى عێراق

عێراق

نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە ئاکرێ دەکرێتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

 

رووداو - دیجیتاڵ


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رەزامەندیی دا، نووسینگەیەک لە قەزای ئاکرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک بکرێتەوە.

نووسراوی رەزامەندیی سەرۆکایەتى پەرلەمانی عێراق بۆ کردنەوەی ئەو نووسینگەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026، لەلایەن سەفوان گەرگەری، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراقەوە دەرکراوە.

سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە لە پشکی ئەو قەزایەیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەوڵی کردنەوەی ئەو نووسینگەیە بۆ ئەوە بوو کە هاووڵاتییانی ناوچەکە ئەگەر کێشەیەکیان هەبووایە ناچار دەبوون بچن بۆ نووسینگەی دهۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەوە جگە لەوەی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ناوچەکانی مادەی 140ی باشیک و بەرتلە لە ئاکرێن، کە پێویستیان بە حکومەتی فیدراڵ و پەرلەمان دەبێت بۆ کارەکانیان.

لە 12 ئەندامی پەرلەمان لە سنووری بازنەی پارێزگای دهۆک، دووانیان خەڵکی ئاکرێن، کە سەلوان ئاکرەیی و زەیرەک زێباری-ین.

سەلوان ئاکرەیی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن تاوەکو مانگێکی دیکە نووسینگەی پەرلەمان لە ئاکرێ بە فەرمی بکرێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە