Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

فەرمانسالارى بۆ راگرتنى رێکارەکان لەدژى کۆڕەک هەڵوەشایەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دادگەی تێهەڵچوونەوەی رەسافە بڕیاری دا ئەو فەرمانسالارییەى پێشووی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، کە بۆ راگرتنی رێکارەکانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە 23ی ئاب دەرکرابوو.


بڕیارەکەی دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانسالارییەکەی پێشووی خۆی لەسەر بنەمای سکاڵایەک بووە, کە سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشکێش بە دادگای کردبوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی پێشووی.

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمانسالارییەکە، لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە 24ی ئاب دەرچووە، کە رۆژێک دوای دەرکردنی فەرمانسالارییەکەى بووە.

رۆژی 19ـی ئابی 2026، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق گشتاندنێکی بۆ بەکارهێنەرانی سیمکارتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بڵاوکردەوە و داواى لەو  هاوبەشانە کرد، کە ژمارەکانیان لە ئەپڵیکەیشنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان سەکۆ و خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنن، رێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ گەرەنتیکردنی بەردەوامیی دەستگەیشتنیان بە هەژمارەکانیان و خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان.

هەروەها دەستەکە داوای لە بەکارهێنەرانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کردووە، هۆیەکانی جێگرەوەی وەک ئیمەیڵ بەکاربهێنن بۆ ئەو ئەپڵیکەیشنانەی ژمارەی کۆڕەکی تێدا بەکاردەهێنن.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمە رێکارێکی خۆپارێزییە و مانای ئەوە نییە کە بەکارهێنەرانی سیمکارتی کۆڕەک تیلیکۆم دەستبەرداری ژمارە تەلەفۆنەکانی ئێستایان بن، یان هەڵیبوەشێننەوە.

لە 22ى ئابی 2026 بە بڕیارى دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق نووسینگەى سەرەکى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم لە بەغدا داخرا،  پاساوى دەستەکە بۆ ئەو  رێکارانە ئەوەیە کۆمپانیاکە قەزرداریانە.

پێشتر لە 9ـی ئابی 2026، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم رایگەیاند، بەگوێرەی راسپاردەی لیژنەیەکی حکومی کە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە ساڵی 2025 رەزامەندی لەسەر داوە، تاوەکو پاکتاوکردن لەنێوانیان بکرێت و لە بەرامبەردا گرێبەستی کارکردن بە خزمەتگوزاریی نەوەی چوارەمیان پێ بدرێت، بەڵام تاوەکو 2ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ چەند نووسراوێک لەنێوانیان ئاڵوگۆڕکراوە بەبێ ئەوەی بەربەستەکانی بەردەم واژۆکردنی گرێبەستی کارپێکردن بە خزمەتگوزارییەکە چارەسەر بکرێن و بەهۆیەوە دەستەکە گرێبەستی پاکتاوکردنەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە