Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

عێراق

ئەمڕۆ خانەقینییەکان و کوردانی دیالە دەتوانن داواکاریی قەرزی نیشتەجێبوون پێشکێش بکەن

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو -دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوایین رۆژی پێشکێشکردنی قەرزی نیشتەجێبوونە لە عێراق؛ بۆ خانەقینییەکان و کوردی سنووری پارێزگای دیالە ئەمڕۆ دیاری کراوە، بۆ ئەوەی داواکاریی قەرزی نیشتەجێبوون پێشکێش بکەن. 


نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئابی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ دوایین رۆژی پێشکێشکردنی قەرزی نیشتەجێبوونە و بەگوێرەی خشتەکە، پارێزگاکانی دیالە، بەسرە و دیوانیە دەتوانن داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرزی نیشتەجێبوون پێشکێش بکەن.

پێشکێشکردن تەنیا بە شێوازی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی لینکی (ihf.moch.gov.iq) دەبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجیانە ئەم ساڵ 10 هەزار کەس لە عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان، لەو قەرزە سوودمەند بن. 

بەگوێرەی ماددەی دووی بڕگەی یەکەمی یاسای سندووقی نیشتەجێبوون ژمارە 32ی ساڵی 2011، قەرزەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

پار ناوی 27,000 کەس بۆ قەرزەکە دەرچوو، بەڵام بەگوێرەی پارەی تەرخانکراوی بەردەست، قەرز بە 20 هەزاریان درا و 7,000 کەسەکەی دیکە ئەم ساڵ قەرزەکەیان پێدرا.

سندووقی نیشتەجێبوون بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 2011 بە شێوەی خۆبژێوی کاردەکات و پارەکە لە رێگەی گەڕاندنەوەی قیستی قەرزوەرگرانی پێشوو دابین دەکرێت و دەدرێتەوە بە قەرزوەرگری نوێ.

مەرج و بەڵگەنامە داواکراوەکان:
ئەو کەسانەی داواکاری پێشکێش دەکەن، پێویستە ئەم بەڵگەنامانەیان هەبێت:
یەکەم: کارتی نیشتمانی.
دووەم: تاپۆ.
سێیەم: مۆڵەتی بیناسازیی کارا.

سەبارەت بە بڕی قەرزەکە، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند: "زۆرترین بڕی قەرزەکە دەگاتە 60 ملیۆن دینار، ماوەی گەڕاندنەوەی 15 ساڵە. قەرزەکە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەک دەبێت کە رووبەرەکەی لە 100 مەتر دووجا کەمتر نەبێت، یان بۆ زیادکردنی بینا بێت کە رووبەرەکەی لە 65 مەتر دووجا کەمتر نەبێت."

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، قەرزەکە بەپێی قۆناخەکانی بیناسازی بەسەر دوو یان سێ گوژمەدا دابەش دەکرێت. هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی کە تەمەنی لە نێوان 18 بۆ 65 ساڵدا بێت، مافی پێشکێشکردنی هەیە، بەو مەرجەی مەرجەکانی سەرەوەی تێدا بێت.

پڕۆسەکە کاژێر 10:00ی بەیانیی رۆژی 23-08-2026 دەستیپێکرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی دێت. خشتەی پێشکێشکردنی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوو:
رۆژی یەکەم (23-08-2026): پارێزگاکانی (کەرکووک، نەینەوا، سەلاحەدین، بەغدا و نەجەف).
رۆژی دووەم (24-08-2026): پارێزگاکانی (کەربەلا، بابل و زیقار).
رۆژی سێیەم (26-08-2026): پارێزگاکانی (میسان، موسەننا و واست).
رۆژی چوارەم (27-08-2026): پارێزگاکانی (بەسرە، دیوانیە و دیالە).

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە