Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەرلەمانی عێراق. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

پەرلەمانی عێراق. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

عێراق

کۆڕەک و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق کراون

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

 رووداو دیجیتاڵ


ئەمڕۆ هەریەک لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق  ئامادە دەبن و لەلایەن دوو لیژنەی جیاوازە میوانداری دەکرێن.


عەلی خاڵس شێخ ، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئابی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "ئەمڕۆ، لیژنەکەمان میوانداریی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەکات. دەمانەوێت لە نزیکەوە لە کێشە، گرفت و ئەو ئاڵنگارییانە بکۆڵینەوە کە رووبەڕووی کۆمپانیاکە بوونەتەوە."

وەک ئەوەی پەرلەمانتارەکەی لیژنەی گواستنەوە ئاماژەی پێدا، کێشەی نێوان کۆڕەک و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق (CMC) تەوەرێکی سەرەکی دەبێت. پەرلەمان دەیەوێت لە رێگەی جۆرێک لە هاوئاهەنگی، نێوەندگیری بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو بنبەستە یاسایی و داراییەی لە نێوانیاندا دروستبووە.

پرۆسەی بەدواداچوونی لیژنەکە تەنیا کۆڕەک ناگرێتەوە، بەڵکو دووشەممە لەگەڵ کۆمپانیای (ئاسیاسێڵ) کۆبوونەوە و دواتریش لەگەڵ (زەین) کۆدەبێتەوە. پاشان وەزیری گەیاندنی عێراق و بەرپرسانی دەستەی (CMC) بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەوەی وێنە گەورەکە بۆ پەرلەمان روون بێتەوە.

دادگەی تێهەڵچوونەوەی رەسافە بڕیاری دا ئەو فەرمانسالارییەى پێشووی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، کە بۆ راگرتنی رێکارەکانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە 23ی ئاب دەرکرابوو.

بڕیارەکەی دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانسالارییەکەی پێشووی خۆی لەسەر بنەمای سکاڵایەک بووە، کە سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشکێش بە دادگای کردبوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی پێشووی. بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمانسالارییەکە، لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە 24ی ئاب دەرچووە، کە رۆژێک دوای دەرکردنی فەرمانسالارییەکەى بووە.

رۆژی 19ـی ئابی 2026، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق گشتاندنێکی بۆ بەکارهێنەرانی سیمکارتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بڵاوکردەوە و داواى لەو  هاوبەشانە کرد، کە ژمارەکانیان لە ئەپڵیکەیشنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان سەکۆ و خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنن، رێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ گەرەنتیکردنی بەردەوامیی دەستگەیشتنیان بە هەژمارەکانیان و خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان.

رۆژەڤی دووەم کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاونیشتمانیانەوە هەیە، پرسی سووتەمەنی و نرخی بەنزینە لە هەرێمی کوردستان. سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ پرسی 50 هەزار بەرمیلەکەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە رووداوی راگەیاند: "کاژێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، میوانداریی شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین. تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکەمان پرسی بەنزین و سووتەمەنی دەبێت بەگشتی."

ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ چوارشەممە، لیژنەکە لەسەر پرسی بەنزین و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە. بەگوتەی سیپیان شێروانی، لەوبارەوە دواتر راپۆرتێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکەن بۆ بڕیاردانی کۆتایی.

لیژنەی بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار عامر عەبدولجەبار و ئەندامییەتی حەوت پەرلەمانتاری دیکەیە بە ناوەکانی (جاسم عەتوان، سیپان شێروانی، عەلی شەداد، غالب محەممەد، کاوە عەبدولقادر، گوڵسەن محەممەد و محەممەد عەربود). 

هیوا مەلا ئادەم، پەرلەمانتاری رەوتی هەڵوێست بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،  هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێی راگەیاندوون  هەرێمی کوردستان لەبەردەم دوو بژارە دایە: "رێگەی یەکەم ئەوەیە بەرهەمی ئەو 50 هەزار بەرمیلە وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراقی لێ بکرێت و لیتری بەنزین بە 450 دینار بدرێتە هاونیشتمانییان. رێگەی دووەمیش ئەوەیە ئەو بڕە نەوتە رادەستی بەغدا بکرێت و لە بەرانبەردا حکومەتی فیدراڵ سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات."

زیاتر لە دوو مانگە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی دیاریکراوە کە رۆژانە بپاڵێورێت بۆ بەرهەمەکانى نەوت کەمە و داوای لە حکومەتی فیدراڵ کردووە پشکەکەی بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زیاتر بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە