Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی دادگەی فیدراڵیی عێراق

باڵەخانەی دادگەی فیدراڵیی عێراق

عێراق

دادگەی فیدراڵی دەستی زەیدی بۆ دوورخستنەوەی بەرپرسە "کەمتەرخەمەکان" واڵا کرد

گەشاو خالید

گەشاو خالید

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق  لەشرۆڤەى مادەیەکى دەستووردا  ئاماژە بەوەدەکات کە سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتی یاساییان هەیە بۆ لادانی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەرپرسە باڵاکان لە پۆستەکانیان، ئەوەش لە پێناو باشترکردنی ئەدای دامەزراوەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی.


رۆژی پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، دادگەی باڵای فیدراڵی لەشرۆڤەیەکدا بە ژمارە( 227/فیدراڵی/2026) کە لەسەر داوای عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەرچووە، رایگەیاند، بەپێی ماددەی 80ـی دەستوور، حکومەت بەرپرسە لە پلاندانان و سەرپەرشتیکردنی کارەکانی وەزارەت و فەرمانگەکان، بۆیە دەسەڵاتی لادان و گۆڕینی بەرپرسە باڵاکانی هەیە.

بڕیارەکە کێ دەگرێتەوە؟

بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی، سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانن ئەو بەڕێوەبەرە گشتییانەی کە لێهاتووییان لە کارەکانیاندا نەسەلماندووە یان کەمتەرخەم بوون، لە پۆستەکانیان دوور بخەنەوە.

سەبارەت بەو بەرپرسانەی کە پلەی تایبەتیان هەیە و دامەزراندنیان پێویستی بە رەزامەندیی پەرلەمانە، دادگەی فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە کە حکومەت پێشنیازی لادانیان ئاراستەی پەرلەمان دەکات تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

مەرجەکانی لادانی بەرپرسان

دادگەی فیدراڵی جەختی کردووەتەوە کە ئەم رێکارانە نابێت وەک "سزایەکی تەمێکردن" بن، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەی ورد و سەلماندنی پێویستیی گۆڕانکاری بن، تاوەکو مافی فەرمانبەریی ئەو بەرپرسانە پارێزراو بێت و هیچ ئاڵۆزییەکی یاسایی بۆ دەوڵەت دروست نەبێت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە کابینەکەی عەلی فالح زەیدی، وەک بەشێک لە کارنامەی چاکسازیی کارگێڕی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەوڵی گۆڕانکاریی ریشەیی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەدات، بەتایبەتی لەو پۆستانەی کە لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی "پشکپشکێنەی حیزبییەوە" پڕ کرابوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە