Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا

کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا

عێراق

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی بوونی کوژراوی داعش لە لیستی شەهیداندا کۆدەبێتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

28-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر28-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجتاڵ


بڕیارە هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی دۆسیەی شەهیدانی شارەکە کۆببێتەوە، کە پێشتر سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق گوتبووی داعشیان لەنێودایە، ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت: بەڕێوەبەری لقی شەهیدانی نەینەوا پێیگوتوون یەک داعشیش لەنێو شەهیدەکاندا نییە.


رۆژی هەینی 28ی ئابی 2026، محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "بڕیارە رۆژی دووشەممە (31ی ئاب) ئەنجوومەنی پارێزگا لەبارەی دۆسیەی شەهیدانی شارەکە کۆببێتەوە کە گوایە داعشیان لەنێودا هەیە و میوانداریی بەڕێوەبەری شەهیدانی نەینەوا بکرێت."

ئەو کێشەیە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە عەبدولئیلا نائیلی، سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق رایگەیاند، وردبینییان لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە بەدەست گەیشتووە و دەرکەوتووە، زیاتر لە 17 هەزار داعش، کە کوژراون بە شەهید هەژمار کراون و 12 هەزاریان لە سنووری نەینەوا بوون.

محەممەد کاکەیی رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا پرسیار لە بەڕێوەبەری شەهیدان دەکەن لەبارەی ئەو 12 هەزار شەهیدە، پێشتر قسەیان لەگەڵ کردووە و پێی راگەیاندوون: "تەنیا یەک کەسیش لە شەهیدەکانی نەینەوا نییە داعش بووبێت و ئەگەر ئەوە هەبێت بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرێت."

لە 2014 بۆ 2017 شاری مووسڵ و بەشێکی زۆری پارێزگای نەینەوا لەژێر دەستی رێکخراوی داعش بوو.

سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند ئەو کۆبوونەوەیە بۆ ئەوەیە بیسەلمێنن کە ئەو 12 هەزار شەهیدە داعش نین و دواتر ئەرکی پەرلەمانتارانی نەینەوایە کە داوای میوانداریکردنی سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە