Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

عێراق

وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ رووداو: رۆژانە 1400 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێ، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی وزە، رۆژانە 1400 مێگاوات کارەبا لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان دەکڕن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پلانیان هەیە بۆ کڕینی 2000 مێگاواتی دیکە لە سعودیە و بەستنەوەی هێڵەکانی کارەبایان بە وڵاتانی دراوسێوە.

ئەحمەد تورکی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، رۆژی یەکشەممە، 30-8-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕی کارەبای بەرهەمهێندراوی ئێستا 24 هەزار مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر بەکارهێنانی لە لووتکەدا دەگاتە نزیکەی 60 هەزار مێگاوات. لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە، رۆژانە 1400 مێگاوات کارەبا لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان دەکڕین."

چاوەڕوان دەکرێ لە داهاتوودا سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەریی وەزیری کارەبای عێراق سەردانی سعودیە بکات. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لەو بارەیەوە گوتی: "لەو سەردانەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ سعودیە دەکرێ. ئامانج ئەوەیە زەمینەسازی بۆ رێککەوتنێک بکرێ بەمەبەستی کڕینی 2000 مێگاوات کارەبا. دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکەش، پرۆسەی بەستنەوەی تەکنیکیی نێوان هەردوو وڵات پێویستی بە 24 مانگ دەبێت."

سەبارەت بە کڕینی کارەبا لە کوێت، ئەحمەد تورکی روونیکردەوە کە عێراق 96%ی کارەکانی لەلایەنی خۆیەوە تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی "رووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە" پرۆسەکە لەلایەن کوێتەوە راگیراوە.

بەگوێرەی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئێستا عێراق بۆ دابینکردنی کارەبا پشت بە چەند سەرچاوەیەکی دەرەکی دەبەستێت، لەوانە:

- تورکیا: رۆژانە 600 مێگاوات کارەبای لێوە هاوردە دەکات.

- ئوردن: هەرچەندە رێککەوتنەکە بۆ 150 مێگاواتە، ئێستا تەنیا 50 مێگاوات دەگاتە عێراق و زیاتر بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای وڵات تەرخان کراوە.

وەزارەتی کارەبای عێراق لە هەوڵدایە لە رێگەی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە و بەستنەوەی هێڵی نیشتمانی بە وڵاتانی دراوسێ، ئەو کورتهێنانە گەورەیە پڕبکاتەوە کە لە کەرتی کارەبادا هەیەتی، بەتایبەتی کە جیاوازیی نێوان بەرهەمهێنان و خواست زیاتر لە 35 هەزار مێگاواتە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە