Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەڵاڵ زەوبەعی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و عەلی مەعاریج، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق

تەڵاڵ زەوبەعی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و عەلی مەعاریج، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق

عێراق

عەلی مەعاریج بەهادلی و تەلال زوبەعی هەر یەکەیان بە 7 ساڵ زیندانی سزادران

گەشاو خالید

گەشاو خالید

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، دادگە سزای حەوت ساڵ زیندانیی بەسەر هەر یەک لە بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردن و پەرلەمانتارێکی پێشوو دەرکرد؛ ئەوەش بە تۆمەتی بەدەستهێنانی سەروەت و سامان بە شێوەی نایاسایی.

رۆژی یەکشەممە، 31ـی ئابی 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە دادگە دوو بڕیاری سزادانی بۆ هەریەکە لە عەلی مەعاریج، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق و تەڵاڵ زەوبەعی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق دەرکردووە، دوای ئەوەی سەلمێندراوە کە خاوەنی سەروەت و سامانێکی زۆرن و سەرچاوەکەی دیار نییە.

دۆسیەی عەلی مەعاریج

سەبارەت بە بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردن، دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە بڕی هەڵاوسانی سامانی ئەو بەرپرسە 26.5 ملیار دینار بووە.
 
دادگە بڕیاری داوە بە حەوت ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە لەگەڵ پێبژاردنی بە هەمان بڕ، کە کۆی گشتی دەکاتە 53 ملیار دینار.

بەهادلی 60 ساڵ، لە دایکبووی پارێزگای مەیسانی ناوەڕاستی عێراقە، کۆلێژی ئەندازیاریی نەوتی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە. سەرەتای کارکردنی لە کەرتی نەوت، ئەندازیار بووە لە کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق لە مەیسان، بەر لەوەی بەسەر پەیژەی بەرپرسیارێتییەکاندا بۆ وەزارەتی نەوت لە بەغدا سەربکەوێت.
 
بەهادلی لەلایەن ئەمریکاوە بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە رێگەی داوە رۆژانە بە بەهای ملیۆنان دۆلار نەوت لە کێڵگەی گەیارەوە بە تانکەر بگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیای VS OIL لە ناوچەی خۆڕزوبێر لە بەسرە، لەوێ نەوتی ئێرانی و عێراق تێکەڵ کراون و بە بەڵگەنامەی ساختەوە وەک نەوتی عێراقی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراون.
 
عەلی مەعاریج بەهادلی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2014 لەنێو لیستی دەوڵەتی یاسا لە سنووری مەیسان بەربژێر بووە، بە 14 هەزار و 577 دەنگ بووە بە ئەندامی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز بووە.
 
رۆژی 29ی حوزەیرانی 2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند: "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ تۆمەتبار عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردن، دەست بەسەر 11 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و چوار ملیار دیناری عێراقیدا گیرا."

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 28ـی حوزەیرانی 2026، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانی، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە بە‌غدا و چەند پارێزگایەکی عێراق دەستپێکردووە. لە ئەنجامدا ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتار بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کراون، کە  دیارترینیان موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بوون.

دۆسیەی تەڵاڵ زەوبەعی

قەبارەی ئەو پارەیەی کە لە سامانی تەڵاڵ زەوبەعیدا بە نایاسایی زیادی کردووە دەگاتە 35 ملیار دینار. ئەو پارانەی کە بە نایاسایی دەستیکەوتوون، کە بڕەکەیان پێنج ملیار و 544 ملیۆن دیناری عێراقی و 22 ملیۆن و 168 هەزار دۆلارە. هەروەها دادگە پێبژاردنێکیی دارایی بە هەمان بڕی ئەو پارانەی بەسەردا سەپاندووە، کە بەمەش کۆی گشتیی ئەو پارەیەی دەبێت بیداتەوە بە دەوڵەت، دەگاتە نزیکەی 70 ملیار دینار.

جگە لە سزای زیندانی و داراییەکە، دادگە بڕیاریداوە دەست بەسەر سێ خانووبەرەی زوبەعیدا بگرێت، کە لە عێراق و ئوردنن و نرخەکەیان بە 6 ملیار دینار دەخەمڵێندرێت. هەروەها هەموو ئەو ئۆتۆمبێل و بڕە پارە کاشانەشی کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیرابوون، بۆ دەوڵەت زەوت کراون.

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دادگە بڕیاری "دەستبەسەرداگرتنی"هەموو سامانە گوازراوە و نەگوازراوەکانی تەڵاڵ زەوبەعی پەسند کردووە، و مافی ئەوەشی داوەتە دەستەی دەسپاکیی عێراق کە داوای قەرەبوو لە بەرامبەر ئەو زیانانە بکات کە بە سامانی گشتی گەیشتووە.
 
تەڵاڵ زەوبەعی، لەدایکبووی 1969یە،  بۆ سێ خول ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە و لە خولی سێیەمدا (2014-2018) سەرۆکایەتی لیژنەی دەستپاکتی پەرلەمانی کردووە. لە 20ی ئابی 2019دا، لەسەر بنەمای چەند سکاڵایەکی گەندەڵی، پارێزبەندیی یاسایی لێ وەرگیرایەوە؛ لەو کاتەدا دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد و گەشتکردنی لێ قەدەخە کرد، لەگەڵ بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و داراییە گواستراوە و نەگواستراوەکانی. 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە