Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

موەلیدەیەکى ئەهلى لە عێراق     فۆتۆ : ئاژانسى فەرمى عێراق

موەلیدەیەکى ئەهلى لە عێراق فۆتۆ : ئاژانسى فەرمى عێراق

عێراق

ناڕازین لە باج و گرانبوونی گاز؛ئەمشەو موەلیدەکانی عێراق دەکوژێنرێنەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

 

رووداو دیجیتاڵ


موەلیدە ئەهلییەکانی عێراق بڕیاریانداوە لە کاژێر 12ـی ئەمشەوەوە کارکردنیان رابگرن، ئەوەش وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە گرانبوونی گاز و وەرگرتنی باج.


ئەو هەنگاوە لە لایەن هاوبەندیی موەلیدە ئەهلییەکانی عێراقەوە راگەیێنراوە بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت، بڕیارە کاژێر 12ی ئەمشەو 30ی ئابی 2026، موەلیدەکانیان بکوژێننەوە.

عەباس مەیاحی، سەرۆکی هاوبەندیی موەلیدە ئەهلییەکانی بەشی کەرخی بەغدا بە رووداوی راگەیاند؛ کوژاندنەوەی موەلیدە ئەهلییەکان سەرانسەری عێراق دەگرێتەوە.

هاوبەندیی موەلیدە ئەهلییەکان هۆکاری ئەو هەنگاوەیان بەستووەتەوە بە زیادبوونی باج و نەبوونی گازی پێویست.

بە گوتەی عەباس مەیاحی، پێشتر هەزار لیتر گازیان بە 500 بۆ 550 هەزار دینار دەکڕی، ئێستا نرخەکەی گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار دینار بەهۆى کەم بوونەوەى بەرهەمى پاڵاوتگە ئەهلییەکان و  ئەو گازەش حکومەت بە 400 هەزار دینار دەیدات بە هەندێک لە موەلیدەکان، بەشی 10 رۆژ زیاتر ناکات.

ماوەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان لە عێراق لەنێوان 6 بۆ 14 کاژێر دەبێت کە بەگوێرەی پارێزگاکان دەگۆڕێت، ئەوەش بەهۆی کەمیی ماوەی کارەبای نیشتمانی و وەرزی گەرما و کەمبوونەوەی گازی هاوردەکراو لە ئێران، کە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبای کەم کردووەتەوە بۆ بڕی پێویست کە زیاتر لە 50 هەزار مێگاواتە.

سەرۆکی هاوبەندیی موەلیدە ئەهلییەکانی بەشی کەرخی بەغدا رایگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەی ئەو هەڵوێستەیان بۆ کوژاندنەوەی موەلیدەکان ئەوەیە کە باجى کەڵەکەبوویان لێ وەردەگرن کە هەر خاوەن موەلیدەیەک دەبێت 30 بۆ 40 ملیۆن دینار بدات، بڕیار بوو لە یەکی ئەیلوولەوە ئەو پارەیە وەربگیرێت و دواخراوە بۆ یەکی تشرینى یەکەم.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە