Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

عێراق

لیژنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زیادکران

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەی لیژنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ 27 لیژنە زیاد کران و دەنگ لەسەر دیاریکردنی سەرۆکایەتیی 20 لیژنە درا. ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دانیشتنەکە بە "گاڵتەجاڕی" ناو دەبات. ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشیمانیی کوردستانیش دەڵێت، دەبووایە پێشتر لیژنەکان زیاد بکرێن.

رۆژی دووشەممە 31ی ئابی 2026، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و زیادکرنی لیژنەکانی ئەنجوومەن و هەڵبژاردنی سەرۆکەکانیان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو.

ئێریڤان مەهدی حاجی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دانیشتنەکەدا ژمارەی لیژنەکانی ئەنجوومەن لە 20 لیژنەوە بۆ 27 لیژنە زیاد کران، بۆ ئەوەی هەر ئەندامێک سەرۆکایەتیی لیژنەیەک بکات. دەنگ لەسەر سەرۆکایەتیی 20 لیژنەیان درا و حەوتەکەی دیکە دواخران.

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 27 ئەندام پێکهاتووە.

پارتی تاوەکو ئێستا سێ لیژنەی بەرکەوتووە، کە بریتین لە سەرۆکایەتیی لیژنەی پەیوەندییەکان و هاوکاریی دامەزراوەیی، لیژنەی رێکخستنی شار و بەکارهێنانی زەوی و لیژنەی رێگەوبان و پرد و گواستنەوە، بەڵام پێ ناچێت کەشی کۆبوونەوەکان بەدڵی بێت. 

ئێریڤان مەهدی گوتی: "سەرۆکایەتیی لیژنەیەکمان ماوە هێشتا وەری بگرین، بەڵام بەداخەوە دابەشکردنی سەرۆکایەتیی لیژنەکان لەسەر بنەمای پسپۆڕی و شارەزایی نەبووە، زۆربەیان وەک خۆیان مانەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن، رەخنەی زۆری لە شێوازی کۆبوونەوەکە گرت و ئاماژەی بەوە کرد، زۆرینەی نێو ئەنجوومەن پێشوەختە رێککەوتبوون بۆ دابەشکردنی سەرۆکایەتیی لیژنەکان. دانیشتنەکەشی بە "گاڵتەجاڕی" ناوبرد و پێیوابوو، ئەو ئەنجوومەنە شایستەی پارێزگای نەینەوا نییە، کە پێنج ملیۆن دانیشتووی هەیە.

لە دانیشتنەکەدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆکایەتیی دوو لیژنەکەی پێشووی خۆی وەرگرتەوە، کە بریتین لە لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی رۆشنبیری و شوێنەوار و گەشتوگوزار. 

ویسام سالم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێویست بوو زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر لیژنەکان دەستکاری بکرێن، چونکە ژمارەی دانیشتووانی نەینەوا 5 ملیۆن کەسە و دانیشتووانەکەی هێندەی دوو بۆ سێ پارێزگایە، بۆیە زیادکردنی لیژنەکان گرنگ و پێویست بوو بۆ راییکردنی کاروباری خەڵک".

بەگوتەی ویسام سالم، بەبێ رێککەوتنی پێشوەختە کۆبوونەوە کراوە، ئەوەی دەنگی پێویستی هێناوە، بووەتە سەرۆکی لیژنە".

دیارترین بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا:

یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی لیژنە هەمیشەییەکان
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم لیژنە هەمیشەییەکانی ئێستای ئەنجوومەن دا، ئەمەش لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی کاری لیژنەکان و کاراکردنی رۆڵیان بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناخی داهاتوودا بگونجێت.

دووەم: دەنگدان لەسەر سەرۆکی لیژنە هەمیشەییەکان

ئەنجوومەن دەنگی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنە هەمیشەییەکان دا، بەم شێوەیەی خوارەوە:
- لیژنەی یاسایی: سەعدوون مکەییف شەممەری.
- لیژنەی دارایی و ئابووری: محەممەد عارف.
- لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و گەشەپێدان: خەلەف حەیدی.
- لیژنەی شارەوانی و شارەوانییەکان: لیال بەیاتی.
- لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی سەقامگیریی: حەسان سابت عەباسی.
- لیژنەی رێگەوبان و پرد و گواستنەوە: جەمال شەشۆ.
- لیژنەی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و ئاسایشی خۆراک: رەبیع سووران.
- لیژنەی خزمەتگوزاری و ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا: موعاز حەجی عەباس.
- لیژنەی ئاسایش: محەممەد کاکەیی
- لیژنەی کاروباری قەزا و ناحیەکان: مەحموود علی
- لیژنەی دەستپاکیی و شەفافیەت: عەبدوڵڵا نجێفی
- لیژنەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی کاری حکومی: ئیلاف بەدرانی
- لیژنەی نەوت و گاز: ئەحمەد عەبد رەبە
- لیژنەی پەروەردە و فێرکردن: سەبهان حەیدی
- لیژنەی تەندروستی و دەرمان:  هەدیل میعماری
- لیژنەی بازرگانی و دەروازە سنوورییەکان: نادیە جبووری
- لیژنەی رۆشنبیری و شوێنەوار و گەشتوگوزار: ویسام سالم سەلیم
- لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ و ئاوارە و قەرەبووکردنەوە: عیدان شێخ کالۆ.
- لیژنەی رێکخستنی شارنشینی و بەکارهێنانی زەوی: ئێریڤان مەهدی حاجی
- لیژنەی پەیوەندییەکان و هاوکاری دامەزراوەیی: ئەحمەد کیکی

سێیەم: ئەو لیژنانە دەنگدانیان لەسەر دواخرا:
- لیژنەی وەبەرهێنان و هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت.
- لیژنەی نیشتەجێکردن و کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان.
- لیژنەی وزە و کارەبا.
- لیژنەی سەرچاوەکانی ئاو و بەنداو و ئاودێری.
- لیژنەی پیشەسازی و سامانە سرووشتییەکان.
- لیژنەی لاوان و وەرزش.
- لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە