Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی گەڕەکێکی بەغدا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنی گەڕەکێکی بەغدا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

ئاوەدانکردنەوەی عێراق: 4,000 گەڕەکی زێدەڕۆ هەن و سێ ملیۆن کەسیان تێدا دەژی

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رای دەگەیێنێت، قەیرانی نیشتەجێبوون وایکردووە زیاتر لە 3 ملیۆن کەس لە نشینگە هەڕەمەکییەکاندا بژین. ئاشکراشی دەکات کە کەسانی "دەستڕۆیشتوو" بازرگانی بە زەوییە زێدەڕۆکانەوە دەکەن. 


رۆژی سێشەممە، 1ی ئەیلوولی 2026، نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دۆسیەی نشینگە هەڕەمەکییەکان (زێدەڕۆ) ئاڵۆزە و هۆکاری سەرەکییەکەی بۆ بەرزیی نرخی خانووبەرە دەگەڕێتەوە، ئەمەش وایکردووە بەشێک لە هاونیشتمانییان پەنا ببەنە بەر زێدەڕۆییکردنە سەر زەوییەکانی دەوڵەت کە لە بنەڕەتدا بۆ نیشتەجێبوون تەرخان نەکراون.

سەبارەت بەوەی کێ لە پشت فرۆشتنی زەوییە زێدەڕۆکانە، نەبیل سەفار گوتی: "ئەو زەویانە بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕ لەلایەن هەندێک کەسی دەستڕۆیشتووەوە دەفرۆشرێن کە دەستیان بەسەردا گرتووە، ئەوان سوودیان لە نەبوونی یاسا و ئەو بارودۆخە ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەی وڵات تێپەڕی کردووە، وەرگرتووە."

گوتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاند کە پێویستە جیاوازی لەنێوان (هەڕەمەکی) و (زێدەڕۆیی) بکرێت و باسی لەوە کرد، هەندێک کەس ئەو دیاردەیەیان قۆستووەتەوە و ئێستا ناوی (هەڕەمەکی) لە هەموو زێدەڕۆییەک دەنرێت، لەکاتێکدا وەک ئەو دەڵێت، نشینگەی هەڕەمەکی بەو ناوچانە دەگوترێت، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبایان تێدا نییە و کەمترین مەرجی ژیانی شکۆمەندانەیان تێدایە."

بەپێی ئەو داتایانەی گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بۆ رووداو ئاشکرای کردوون، دۆخی نشینگە هەڕەمەکییەکان بەم شێوەیەیە:

- بەپێی دوایین سەرژمێری، لە عێراق زیاتر لە 8 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەن، رێژەی نشینگە هەڕەمەکییەکان 1.3٪ی کۆی یەکەکانی نیشتەجێبوون پێکدەهێنن. لەو رێژەیەش، 0.4٪یان خانووی قوڕن، 0.9٪یشیان (کەرەڤانە، خێمە، کەپر و کووخ)ـن.

- زیاتر لە 4000 ناوچە (گەڕەک)ی زێدەڕۆ هەن، کە زیاتر لە 3 ملیۆن کەسیان تێدا دەژیت.
- ژمارەی یەکە نیشتەجێبووە زێدەڕۆکان زیاتر لە 104 هەزار یەکەن.

هەروەها بەپێی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێژەی نشینگە هەڕەمەکییەکان لە عێراق، لەنێوان ساڵانی 2012 بۆ 2016، 138٪ زیادیکردووە.

سەبارەت بە چارەسەرە یاساییەکان، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە گوتی: "حکومەت دوو بڕیاری گرنگی داوە، بڕیاری 320ی ساڵی 2022 بۆ زێدەڕۆیی سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و، بڕیاری ژمارە 20ی ساڵی 2025 بۆ زێدەڕۆیی سەر زەوییەکانی شارەوانی. لیژنەکانمان لە پارێزگاکان کار دەکەن بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچانەی بوونەتە ئەمری واقیع، تاوەکو خزمەتگوزارییان بۆ ببەین و دواتر بەپێی یاسا بە هاووڵاتییان بفرۆشینەوە."

نەبیل سەفار جەختی کردەوە کە "تەنیا قەدەخەکردن و رووخاندن چارەسەر نییە" و رایگەیاند، "عێراق پێویستی بە 2.3 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە. حکومەت پڕۆژەی شارە نوێیەکانی دەستپێکردووە و دیدگەی سەرەکیشمان دابەشکردنی ملیۆنێک پارچە زەوییە بۆ پاڵپشتیکردنی چینە هەژارەکان و ئەوانەی داهاتیان سنووردارە."

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت: "بەهۆی بازرگانیکردنی دەستڕۆیشتووان و سەرمایەداران بە خانووبەرەوە"، نرخی خانوو بەرز بووەتەوە و هاووڵاتیی هەژار ناتوانێت لە کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکاندا خانوو بکڕێت، هەر بۆیە "دەوڵەت دەیەوێت لەڕێگەی دابەشکردنی زەوی و دروستکردنی یەکەی نوێوە گوشارەکان کەم بکاتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە