Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە مانگێکدا 216 کەسی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن دەستگیر کردووە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئاب بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، 216 کەسیان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و سەرانەسەندن دەستگیر کردووە. دەشڵێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە 600 تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوودا گرتووە.


بەگوێرەی راگەیێنراوێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە کۆپییەکی بۆ رووداو نێردراوە، لە ماوەی مانگی ئابدا هێزەکانیان هەڵمەتێکی فراوانیان دژی تاوانە جۆراوجۆرەکان کردووە، یەکێک لە دیارترین چالاکییەکان، دەستگیرکردنی 216 تۆمەتبار بووە کە لە رێگەی سۆشیاڵ میدیا و رێگەی دیکەوە هەڕەشەیان لە هاووڵاتییان کردووە بۆ وەرگرتنی سەرانە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، 136 تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و 145 کەسی دیکەش بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر کراون. هەروەها 24 تۆمەتبار بەهۆی تێوەگلان لە قاچاخچێتیی نەوت و دزینی سامانی گشتی رووبەڕووی دادگە کراونەتەوە.

ئاسایشی نیشتمانی جەخت دەکاتەوە کە "پاراستنی سفرەی هاووڵاتییان هێڵی سوورە"؛ هەر بۆیە لەم مانگەدا دەستیان بەسەر 655 تۆن ماددەی خۆراکیی ماوەبەسەرچوو و قاچاخدا گرتووە و لەناویان بردووە، هاوکات 119 شوێنی بازرگانیشیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخستووە.

هەر بەگوێرەی ئاماری دەزگاکە 9 تۆمەتبار بەهۆی تێوەگلان لە دۆسیەکانی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی، 16 ساختەکار. 8 کەس بە تۆمەتی کارکردن بۆ حیزبی بەعسی قەدەخەکراو و 20 کەسی دیکەش بە تۆمەتی پەیوەندی بە گرووپ و بزووتنەوە ئایینییە تووندڕۆکانەوە دەستگیرکراون.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات بۆ گەیاندنی هەر زانیارییەک، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 131ـەوە بکەن، تاوەکو بە هاوکاریی هەمووان ئاسایشی وڵات بپارێزرێت.

 


بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە