Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئومێد حاجی ئەحمەد، بازرگانی کورد

ئومێد حاجی ئەحمەد، بازرگانی کورد

عێراق

دادگەی بەغدا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ئومێد حاجی ئەحمەد دەردەکات

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گوازراوە و نەگوازراوەی بازرگانێکی کوردی بەناوی ئومێد حاجی ئەحمەد دەرکرد، کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی سێیەم کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بڕیاردراوە بە "دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گوازراوە و نەگوازراوەی تۆمەتباری هەڵاتوو (ئومێد حاجی ئەحمەد)، نیشتەجێی پارێزگای سلێمانی."

ئەم بڕیارەی دادگا کە لە 1ی ئەیلوولی 2026 دەرچووە، پاڵپشتە بە بڕگەکانی مادەی (121) لە یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سزایی. 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر هەمان دادگا لە 27ـی تەممووزدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (ئومێد حاجی ئەحمەد) دەرکردبوو، بەپێی مادەی (430) لە یاسای سزادانی عێراقی.

رووداو دروستیی نووسراوەکەی لە دادگەکە پشتڕاست کردەوە.

ئومێد حاجی ئەحمەد کێیە؟

ئومێد حاجی ئەحمەد بە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی پشت پەردە لە کەرتی وزەی عێراق دادەنرێ و خاوەنی کۆمپانیای (گواستنەوە عەرەبییەکان)ـە، کە گرێبەستی فەرمی بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لە باشوور و باکووری عێراق هەبووە، بەتایبەتی لە کێڵگەی نەوتیی (گەیارە) لە پارێزگای نەینەوا.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، دوای ئەوەی ئەمریکا سزای بەسەردا سەپاندووە، ئومێد حاجی ناوی بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیاکەی گۆڕیوە بۆ ئەوەی رێگری بکات لەوەی سزاکان راستەوخۆ کار لە چالاکییە بازرگانییەکانی بکەن.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی عێراقیی ئاگادار لە دۆسیەکە بۆ رووداو، ئومێد حاجی ئەحمەد دەستی هەبووە لە فرۆشتنی بڕێکی زۆر لە نەوتی ئێران لە بەندەرەکانی باشووری عێراقەوە بەناوی نەوتی عێراق و بڕێک نەوتی عێراقیشی بەو کۆمپانیایانە فرۆشتووە کە لەلایەن ئەمریکاوە سزادراون. ئەم کارەی بەناوێکی خوازراو کە سالم ئەحمەد سەعید بووە، کردووە.  

لە 3ـی تەممووزی 2025دا نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئومێدی خستە لیستی رەشەوە. تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو تۆمەتبارە بریتی بوون لە:

- ئاسانکاری بۆ قاچاخچێتی نەوتی ئێران بە بڕی ملیاران دۆلار بۆ وڵاتانی ئاسیا.
- بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ساختە بۆ ناساندنی نەوتی ئێران وەک نەوتی عێراق.
- هاوئاهەنگی لەگەڵ هەندێک بەرپرسی عێراقی بۆ داپۆشینی ئەم کارانە.
- بەکارهێنانی داهاتی نەوت بۆ پشتگیریکردنی ئەو لایەنانەی لە لیستی تیرۆردان.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە