Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی نوجەبا. وێنە: ئەرشیڤ

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی نوجەبا. وێنە: ئەرشیڤ

عێراق

نوجەبا بۆ سەربازانی ئەمریکی: دوای 30ی ئەیلوول تەرمەکانتان دەنێرینەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا


رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، پەیامێکی تووند ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات و رایدەگەیێنێت، هەر سەربازێکی ئەمریکی دوای 30ـی ئەیلوول لە عێراق بمێنێتەوە، تەرمەکەی رەوانەی وڵاتەکەی دەکەنەوە.


رۆژی چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، لە راگەیێندراوێکدا هێرشی تووندی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ و بە "گەمژە" ناوی برد.

ئەکرەم کەعبی رایگەیاند، ترەمپ لە کاتێکدا لە بەرامبەر ئێراندا نەیتوانی هیچ سەرکەوتنێک بەدەستبهێنێت، ئێستا بە دوای "سەرکەوتنی میدیایی وەهمی"ـدا لە عێراق دەگەڕێت بۆ پاراستنی ناوبانگی خۆی.

ئەکرەم کەعبی لە راگەیێندراوەکەدا نووسیویەتی: "عێراق وادەکات ترەمپ بەمزووانە تووشی جەڵتە ببێت و رێگە نادەین خەونە داگیرکارییەکانی لەم وڵاتەدا بێنە دی."

ئەمینداری گشتیی نوجەبا  راشیگەیاندووە، ئەوان بە وردی چاودێریی رێککەوتی 30ـی ئەیلوولی 2026 دەکەن، کە وەک وادەی کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانان و کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا دیاریکراوە. 

ئەکرەم کەعبی هۆشداری دا و گوتی: "ئێمە لەوپەڕی ئامادەیی و گڕوتینداین بۆ شەڕی یەکلاکەرەوە لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان، ئەگەر پابەندی کشانەوەی تەواو نەبن لە وشکانی و ئاسمانی عێراقدا."

بزووتنەوەی نوجەبا یەکێکە لە پێکهێنەرانی گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق و نزیکە لە ئێران.

ئەکرەم کەعبی هەڕەشەی لە سەربازانی ئەمریکا کرد و رایگەیاند: "ئەگەر دوای ئەو رێککەوتە تەنیا یەک سەرباز لە عێراق بمێنێتەوە، رێگە نادەین بە سەلامەتی بگەڕێتەوە و وەک تەرمێکی بێگیان رەوانەیان دەکەینەوە."

ئەم هەڕەشانەی ئەکرەم کەعبی، لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق لەرێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ واشنتن گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە