Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: تۆمەتبارەکە و بەڵگەنامە و پارە ساختەکانی کە پێی گیراوە

وێنە: تۆمەتبارەکە و بەڵگەنامە و پارە ساختەکانی کە پێی گیراوە

عێراق

لە نەجەف تۆمەتبارێک بە 100 هەزار دۆلار و چەندین گرێبەستی ساختەی خانووبەرە دەستگیرکرا

گەشاو خالید

گەشاو خالید

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

رووداو دیجیتاڵ 

دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە نەجەف تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە کە دەگوترێت پەیوەندیی بە باندە هەرێمییەکانەوە هەبووە. دەزگاکە  دەستی بەسەر 100 هەزار دۆلاری ساختە و چەندین گرێبەستی خانووبەرەدا گرتووە، کە بەهای خانووەکان نزیکەی 10 ملیار دینار بووە.


ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رۆژی چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" مەفرەزەکانمان لە پارێزگای نەجەف دوای چاودێرییەکی وردی مەیدانی و هەواڵگری کە دوو مانگی خایاند، توانیمان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەین کە لە بواری ساختەکردنی دراو و زەوی و زاردا چالاک بووە".

لە کاتی هەڵکوتانە سەر شوێنی تۆمەتبارەکەدا، دەست بەسەر 100 هەزار دۆلاری ئەمریکیی ساختە و بڕێکی زۆر دیناری  ساختەدا گیراوە. هەروەها چەندین گرێبەستی ساختەی کڕین و فرۆشتنی زەوی و خانووبەرە دۆزراونەتەوە، کە بەهاکەیان دەگاتە نۆ ملیار و نیو دیناری عێراقی.

گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، تۆمەتبارەکە کۆمەڵێک تاپۆی زەوی، چەک (پسوولە)، بریکارنامە، مۆری جیاواز و گرێبەستی دیکەی لای خۆی پاراستووە کە بەهاکەیان نزیکەی ملیۆنێک و 750 هەزار دۆلار دەبێت. جگە لەمانە، ئامێری ژماردنی پارە، تۆماری دارایی، کارتی بانکی و دەمانچەیەکیش دەستیان بەسەردا گیراوە.

تۆمەتبارەکە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە تاوەکو رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە