Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی نوجەبا. وێنە: ئەرشیڤ

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی نوجەبا. وێنە: ئەرشیڤ

عێراق

سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی نوجەبا: روانگەمان لەبارەی چەکەکانمان نەگۆڕاوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

04-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد04-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی نوجەبا دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایدەگەیێنێت، روانگەیان بۆ پاراستنی "چەکی موقاوەمە" نەگۆڕاوە و بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی ناکەن.


رۆژی هەینی، 4ی ئەیلوولی 2026، عەلی ئەسەدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای کەسایەتییە سیاسییەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەنجامداوە بە مەبەستی روونکردنەوەی هەڵوێستیان لەسەر دوو پرسی سەرەکی. یەکەمیان، پاراستنی قەوارەی حەشدی شەعبی وەک "دەستەیەکی نیشتمانی کە ناکرێ دەستکاری بکرێ". دووەم، جەختکردنەوە لەسەر "پیرۆزیی چەکی موقاوەمە".

بزووتنەوەی نوجەبا یەکێکە لە پێکهێنەرانی گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق و نزیکە لە ئێران.

ئەسەدی دەڵێ، روانگەی ئەوان بۆ چەکەکەیان نەگۆڕاوە، بەتایبەتی لە سایەی ئەو "مەترسی و هەڕەشە واقیعییانەی" کە عێراق و ناوچەکە رووبەڕووی دەبنەوە؛ دەشڵێت، سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە "تێگەیشتن و پێشوازییەوە" گوێیان لەو پێشنیاز و بیرۆکانە گرتووە.

25ی مانگی رابردوو، عامر فایز، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم، کە یەکێکە لە 12 سەرکردەکەى پێکهێنەری هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان، بە رووداوی راگەیاند، لیژنەیەکی سێ کەسی دەستی بە کارەکانی کردووە و پەیوەندی بە گرووپەکانی کەتیبەکانى حیزبوڵڵا، نوجەبا و کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا کردووە، تاوەکو لەبارەی پرۆسەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت گفتوگۆ بکەن.

سەبارەت بە بەشداریکردن لە حکومەت و پڕۆسەی سیاسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی نوجەبا باسی لەوە کردووە کە بڕیاریان داوە بەشداری نەکەن و دەڵێت: "ئەم رێچکەیە وادەکات لەگەڵ گەلەکەمان بمێنینەوە و هەڵگری خەمەکانیان بین تاوەکو گۆڕانکاریی گشتگیر و سەروەریی تەواو بەدی دێت و ئابووریی عێراق لە هەژموونی ئەمریکا رزگاری دەبێت."

پرسی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت یەکێکە لە بڕگە سەرەکییەکانی بەرنامەی کاری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

تاوەکو ئێستا گرووپە چەکدارەکانی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، سەیدولشوهەدا و بزووتنەوەی نوجەبا رەتی دەکەنەوە چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە