Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پاسپۆرتی عێراقی. وێنە: ئەرشیڤ

پاسپۆرتی عێراقی. وێنە: ئەرشیڤ

عێراق

عێراق کار بۆ بەهێزکردنی پاسپۆرتەکەی دەکات

گەشاو خالید

گەشاو خالید

05-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید05-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێ، بەهێزکردنی پێگەی پاسپۆرتی وڵاتەکە لەسەر ئاستی جیهان بە چەند فاکتەرێکی وەک رێککەوتنە دووقۆڵییەکان و سیاسەتی دەرەوە گرێ دراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی نوێترین ریزبەندی، پاسپۆرتی عێراق سێیەم لاوازترین پاسپۆرتی جیهانە.

محەممەد حەسوون، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی شەممە (5ـی ئەیلوولی 2026) بە رووداوی راگەیاند، "پرسی بەهێزکردنی پاسپۆرتی عێراقی پەیوەندی بە چەند فاکتەرێکەوە هەیە، لەوانە رێککەوتنی نێوان وڵاتان، سیاسەتی دەرەوە و دۆخی ئەمنی."

محەممەد حەسوون رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی، پاسپۆرت و نیشتەجێبوونەوە لە پەرەپێدانی سیستمی دەرکردنی پاسپۆرت بەپێی نوێترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە، تاوەکو ئاستی متمانە و پاراستنی بەرز بکرێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی هەوڵی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ زیادبوونی ئەو وڵاتانەی بەبێ ڤیزە رێگە بە عێراقییەکان دەدەن سەردانییان بکەن، گوتی، "لایەنە تایبەتمەندەکان بەردەوام کار بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، بەڵام هەر بڕیارێک بۆ لابردنی ڤیزە بەستراوەتەوە بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش و پرەنسیپی (مامەڵەی هاوشێوە) لە نێوان عێراق و وڵاتانی دیکەدا."

بەپێی نوێترین ریزبەندیی جیهانیی دەزگای (هێنلی) بۆ ساڵی 2026، پاسپۆرتی عێراق وەک سێیەم لاوازترین پاسپۆرت لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کراوە. هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی تەنیا دەتوانن بۆ 28 وڵات بەبێ ڤیزە یان لەرێگەی ڤیزەی ناو فڕۆکەخانەوە گەشت بکەن.

لەو ریزبەندییەدا کە مانگی ئابی 2026 بڵاوکراوەتەوە، لیستەکە بەمشێوەیە:

1- ئەفغانستان: 22 وڵات
2- سووریا: 25 وڵات
-3 عێراق: 28 وڵات
4- پاکستان: 29 وڵات
-5 یەمەن: 30 وڵات
-6 سۆماڵ: 32 وڵات
-7 نیپاڵ: 34 وڵات
-8 کۆریای باکوور: 35 وڵات
-9 ئێران: 37 وڵات
-10 ئەریتریا: 38 وڵات

پێوەری (هێنلی) پشتی بە داتاکانی یەکێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) بەستووە و وەک یەکێک لە سەرچاوە هەرە باوەڕپێکراوەکان دادەنرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە