Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

عەلی زەیدی: گرنگە پەرلەمان پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسند بکات

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

05-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد05-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران 44 پڕۆژەیاسای گرنگ پەسند بکات، لەوانە پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی.


بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی پێشوازیکردن لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندووە، "44 پڕۆژەیاسا هەن کە زۆر گرنگە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسند بکرێن، لەوانەش پڕۆژەیاساکانی دەستەی دەرمان و خۆراک، حەشدی شەعبی و دەستەی چاودێریی نێوخۆیی."

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ئاوەدانکردنەوەی وڵات لە رێگەی دەرکردنی ئەو یاسایانەوە دەبێت کە پاڵپشتیی گەشەپێدان دەکەن. زەیدی باسی لە پرسی هەموارکردنەوەی "یاسای وەبەرهێنان" کردووە، کە بەگوتەی ئەو، "بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی عێراق و دابینکردنی ژێرخانی پڕۆژەکان لەلایەن دەوڵەتەوە، بایەخێکی زۆری هەیە."

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنەکەی سوودانی، پشتیوانیی "بێمەرج و تەواوی" خۆیان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی دەربڕیوە، "بەتایبەتی لە رێکارەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازییە ئابوورییەکان."

بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەندامانی فراکسیۆنەکە جەختیان لە پێویستیی پەسندکردنی "یاسای نەوت و گاز" کردووەتەوە و ستایشی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان کردووە بۆ دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەویی نیشتەجێبوون بەسەر هاووڵاتییاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە