Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک هاندەری یانەی هەولێر لە کاتی هاندانی یانەکەیان دا

ژمارەیەک هاندەری یانەی هەولێر لە کاتی هاندانی یانەکەیان دا

عێراق

وەزارەتی رۆشنبیری سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هاندەرانی یانەی هەولێر لە بەغدا دەکات

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هاندەرانی یانەی هەولێر لە شاری بەغدا دەکات و داوا دەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتەبەر.


رۆژی شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی یاریی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و یانەی شورتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە شاری بەغدا، ژمارەیەک لە هاندەرانی یانەی شورتە پەلاماری هاندەرانی یانەی هەولێریان داوە، کە ئەو پەلامارە بووەتە هۆی برینداربوونی چەندین هاندەر و زیانگەیاندن بە پاسەکانی گواستنەوەیان.

وەزارەتی رۆشنبیری ئەو رەفتارە بە "نابەرپرسانە" وەسف دەکات و دەڵێت: "وەرزش پەیامی ئاشتی، تەبایی، رەوشتبەرزی و رێزگرتنی یەکترە، نەک تووندوتیژی و هاندانی گیانی رەگەزپەرستی، کە لێکەوتەی مەترسیداری بۆ پەیوەندییە وەرزشی و کۆمەڵایەتییەکان دەبێت".

لە بەیاننامەکەدا باسی لەوەکراوە، کە پێویستە رێگە نەدرێت ئەم رەفتارانە ببنە هۆی گەشەکردنی گوتاری رق و کینە، بەڵکو دەبێت وەرزش ببێتە مایەی بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و هەرێمی کوردستان هەمیشە ماڵێکی ئارام بووە بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتی و عێراقییەکان و سەکۆی پێشوازیکردن بووە لە هەموو وەرزشوانان بێ جیاوازی.

وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، رێوشوێنی ئەمنی و رێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی یاریزانان و هاندەرانی یانەکانی هەرێمی کوردستان و سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا بکەنەوە.

هاوکات داواش لە لیژنەی ئینزیباتی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکات، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی خولی ئەستێرەکان، یانەی سەرپێچیکار بێبەش بکات لە ئامادەبوونی جەماوەرەکەی لە یارییەکانی داهاتوودا.

کێشەکە چی بوو؟

دوێنێ 4ـی ئەیلوول، یاریی نێوان یانەی هەولێر و شورتە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو. دوای یارییەکە هاندەرانی یانەی شورتە هێرشیان کردە سەر هاندەرانی یانەی هەولێر، جامی پاسەکانیان شکاند و چەندین کەسیش بریندار بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە