Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کۆبوونەوەکە

وێنەی کۆبوونەوەکە

عێراق

کۆبوونەوەی باڵای ئەمنی لەنێوان هەولێر و بەغدا؛ پێشمەرگە و سوپا هاوئاهەنگییەکانیان زیاتر دەکەن

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

رووداو دیجیتاڵ

بە مەبەستی تاوتوێکردنی هاوئاهەنگیی مەیدانی و سەربازی لەنێوان هێزە فیدراڵییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی لە بەغدا بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیار لەبارەی پاراستنی سنوورەکان بە هاوبەشی و ئەنجامدانی راهێنانی سەربازیی هاوبەش لەنێوان هێزە فیدراڵییەکان و پێشمەرگە درا.


رۆژی یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کرد کە لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، بریکارانی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە و شاندێکی باڵای سەربازیی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون.

بەپێی راگەیێندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێکی ورد لەبارەی ئەو ناوچانەی جێی بایەخی ئەمنیی هاوبەشن لەنێوان سوپا و پێشمەرگە خرایەڕوو؛ هەروەها باس لە دۆخی دەروازە سنوورییەکان و کارەکانی پاسەوانی سنوور لە هەرێمی کوردستان کرا، ئەوەش بە ئامانجی تووندکردنی کۆنترۆڵ.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە بەهێزکردنی هاوئاهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی بازرگانیکردن پێیانەوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی کارەکانی سەنتەرەکانی هاوئاهەنگیی هاوبەش کردەوە بۆ ئەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکان بە خێرایی لەنێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ بکرێن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێ، عەبدولئەمیر شەمەری لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردووەتەوە لە پاراستنی سنوورەکان بە هاوبەشی، ئەنجامدانی راهێنانی سەربازیی هاوبەش لەنێوان هێزە فیدراڵییەکان و پێشمەرگە، رادەستکردنی ئەو کەسانەی لەلایەن دادگەوە داواکراون، لەگەڵ فراوانکردنی کارە هەواڵگرییەکان لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە تێبینییەکانی خۆی لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی پلانە مەیدانییەکان خستووەتەڕوو، پاشان کۆمەڵێک راسپاردە واژۆ کراون کە ئامانجیان یەکخستنی هەوڵەکانە بۆ پاراستنی سەقامگیریی ئەمنی لە تەواوی عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە