Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

عەلی زەیدی: نابێت چەک و هێز لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت هەبێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، قۆناخێکی نوێ لەوڵات دا دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا شەڕی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە، جەختیش دەکاتەوە کە نابێت چەک و هیچ هێزێک لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت هەبێت.


لەمەراسیمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر دۆخی ئەمنی و قۆناخی داهاتووی وڵات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆرەوە گوتی: "شەڕی تیرۆر لەعێراق کۆتایی نەهاتووە." هەروەها ئاماژەی بەدەستپێکی قۆناخێکی دیکە کرد و رایگەیاند: "قۆناخێکی نوێ لەعێراق دەستیپێکرد."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، عەلی زەیدی جەختی لەسەروەریی یاسا و دەزگاکانی دەوڵەت کردەوە و هۆشداری دا: "نابێت چەک لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت هەبێت، نابێت هیچ هێزێک لەدەرەوەی دەوڵەت هەبێت."

سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رۆژی چوارشەممە کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەمەش کۆتایی بە ئەرکێکی سەربازیی 12 ساڵەی شەڕی دژی داعش هات

سوپای ئەمریکا لە ساڵی 2003 بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی سەدام حوسێن هاتە نێو خاکی عێراق و لە ساڵی 2011 کشایەوە، بەڵام سێ ساڵ دواتر و لە ساڵی 2014دا، دەسەڵاتدارانی بەغدا داوای هاوکارییان لە هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا کرد بۆ شەڕی دژی داعش کە رووبەرێکی فراوانی عێراقی داگیرکردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە