Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆڕبەندی ئەنجوومەنی ئەتلانتیک لە واشنتن

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆڕبەندی ئەنجوومەنی ئەتلانتیک لە واشنتن

عێراق

فوئاد حوسێن: عێراق رەشنووسی پلانێکی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک ئامادە کردووە

هێمن عەساف

هێمن عەساف

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن رایگەیاند، حکومەتی عێراق رەشنووسی پلانێکی گشتگیری بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت ئامادە کردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشکێشی دەکات.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی ئەیلوولی 2026، ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا لە کۆڕبەندێکدا بە ناونیشانی "عێراق دوای 30ی ئەیلوول"، میوانداریی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد.

لە کۆڕبەندەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغدا، داهاتووی هاوکارییە ئەمنییەکان، رووبەڕووبوونەوەی داعش و هەڵوێستی عێراق بەرامبەر ململانێ هەرێمییەکان و سزاکانی سەر ئێران کرا.

تەوەرێکی سەرەکیی کۆڕبەندەکە پرسی چەکدانان و هەڵسوکەوت لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان بوو. فوئاد حوسێن لەمبارەیەوە ئاشکرای کرد: "حکومەتی عێراق رەشنووسی پلانێکی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت ئامادە کردووە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا پێشکەش بکرێت، کە خشتەی کاتیی دیاریکراوی بۆ جێبەجێکردن تێدایە."

وەزیری دەرەوەی عێراق وادەی کۆتایی پلانەکەشی خستەڕوو و گوتی: "سەرۆکوەزیران رایگەیاندووە وادەی کۆتایی بۆ تەواوکردنی ئەم پلانە، مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو دەبێت."

لە بەشێکی دیکەی کۆڕبەندەکەدا، پرسی ئاسایشی سنوورەکان و دۆخی سووریا و رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایشی عێراق تاوتوێ کران. هاوکات جەخت لە رەخساندنی دەرفەت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و هاندانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە