Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: تۆمەتبار عەلیاء حەسوونی

وێنە: تۆمەتبار عەلیاء حەسوونی

عێراق

لوبنان ژنێکی رادەستی عێراق کردەوە، کە بە گەندەڵی تۆمەتبار کراوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق وەرگرتنەوەی تۆمەتبارێکی راکردووی لە دەسەڵاتدارانی لوبنان راگەیاند، کە فەرمانبەری پێشووی تەندروستیی واست بووە و بە بەهەدەردانی نزیکەی چوار ملیار دینار تۆمەتبارە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی دەستپاکی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لوبنان، تۆمەتباری راکردوو (عەلیاء حەسوونی) دەستگیرکراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ بەغدا.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەستپاکی، تۆمەتبار لە کاتی کارکردنیدا وەک فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی واست، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا بەشدار بووە لە بەهەدەردانی پارەی گشتی؛ لە دۆسیەی یەکەمدا بڕی دوو ملیار و 855 ملیۆن و 313 هەزار دینار و لە دۆسیەی دووەمدا 923 ملیۆن و 719 هەزار دیناری بەهەدەر داوە، کە کۆی گشتی دەکاتە سێ ملیار و 779 ملیۆن دینار.

پێشتر دادگەی کەتنی واست، بە پشتبەستن بە گوتەی نوێنەری یاسایی، شایەتەکان و ئەنجامی لێکۆڵینەوە کارگێڕییەکان، بە شێوەی پاشملە (غیابی) و بەپێی ماددەی 315 لە یاسای سزادانی عێراقی، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر حەسوونیدا سەپاندووە.

هەروەها دادگە بڕیاری دابوو کە دەبێت تۆمەتبار تەواوی بڕە پارە بەهەدەردراوەکە (سێ ملیار و 779 ملیۆن دینار) بگێڕێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، لەگەڵ پێدانی ماف بە لایەنی زیانلێکەوتوو بۆ داواکردنی قەرەبوو دوای پلەی بنبڕوەرگرتنی بڕیارەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە