Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیژنەی لێکۆڵینەوە. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

لیژنەی لێکۆڵینەوە. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

دژە تیرۆری عێراق: سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهیدەکەی پردێ دەکەین

گەشاو خالید

گەشاو خالید

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجتاڵ

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکەی کەرکووکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە کاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دوو چەکداری رێکخراوە تیرۆریستییەکان، دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و چوار کارمەندی دەزگاکەش بریندار بوون.

رۆژی پێنجشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانیان لە گەڕەکێکی قەرەباڵخی کەرکووک بەدوای دوو چەکدار کەوتوون کە یەکێکیان پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو و ئەوی دیکەیان چەکدار بووە و دەیانویست کردەوەیەکی تیرۆریستی لە ناوچەکە دا ئەنجام بدەن.

دەزگای دژەتیرۆر دەڵێت: "لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکە دا بۆ رێگریکردن لەو دوو تیرۆریستە، رووبەڕووبوونەوە روویدا و بەهۆیەوە یەکێک لە تیرۆریستەکان کوژرا و ئەوی دیکەش دەستگیر کرا." هەروەها دەشڵێت: "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکە دا دوو هاووڵاتی شەهید بوون و چوار کارمەندی دەزگای دژەتیرۆریش بریندار بوون."

سەبارەت بەلێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دەزگاکە ئاشکرای دەکات کە دەستبەجێ دوای رووداوەکە و بەفەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکهێندراوە. هاوکات سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆریش فەرمانی داوە بەپێکهێنانی لیژنەیەکی راستییەکان بۆ دیاریکردنی کەمتەرخەمان.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، دەزگای دژەتیرۆری عێراق پەژارەی قووڵی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ئەو دوو هاووڵاتییە دەردەبڕێت و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکانیان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بەبریندارەکان دەخوازێت.

لە کۆتاییدا دەزگاکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە "پاراستنی هاووڵاتییان و پارێزگاریکردن لە گیان و سەلامەتییان لە پێشینەی ئەرکەکانمانە،" و پابەندبوونی خۆشی بەیاسا و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و پیشەیی دووپات دەکاتەوە لە پێناو "دەرخستنی تەواوی راستییەکان و گرتنەبەری رێکاری پێویست لە ژێر رۆشنایی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دا."

رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2026، لە رووداوێکدا لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی محەممەد هێمن و موراد زانا، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق دا لەکاتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ دوو چەکداری داعش، کوژران. کەسوکاری یەکێک لە دوو مێرمنداڵە کوژراوەکان و بەرپرسانی ناوچەکە، هێزە ئەمنییەکە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هەوڵی شاردنەوەی "هەڵەیەکی کوشندە"یان داوە لە رێگەی دانانی ناسنامەیەکی ساختەی داعش لە گیرفانی یەکێک لە مێرمنداڵە کوژراوەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە