Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەرمانخانە

دەرمانخانە

عێراق

عێراق نووسینی راچێتەی پزیشکی بە دەستوخەت قەدەخەکرد

گەشاو خالید

گەشاو خالید

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، بڕیاری قەدەخەکردنی نووسینی راچێتەی پزیشکی بە دەستوخەت چووە بواری جێبەجێکردنەوە و پزیشکەکان پابەند دەکرێن بە بەکارهێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت: "هەنگاوی داهاتوومان یەکخستنی نرخی دەرمان دەبێت."


دکتۆر سەڵاڵ گەرگەری، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە (1ی تشرینی یەکەمی 2026) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیاری قەدەخەکردنی راچێتەی پزیشک بە دەستوخەت بە فەرمی جێبەجێ کرا. نابێ چیدیکە پزیشکەکان بە دەستوخەت دەرمان بۆ نەخۆش بنووسن، بەڵکو دەبێت راچێتەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی (چاپکراو) بن."

دکتۆر سەڵاڵ گەرگەری راشیگەیاند: "سەندیکای پزیشکانی عێراق ئەرکی چاودێریکردنی ئەم بڕیارەی لە ئەستۆیە و هەر پزیشکێک سەرپێچی بکات، رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە".

سەبارەت بە پلانی داهاتووی لیژنەکە، دکتۆر سەڵاڵ گەرگەری گوتی: "دەست دەکەین بە رێکارەکانی یەکخستنی نرخی دەرمان لە نێو دەرمانخانەکاندا، بۆ ئەوەی لە هەموو دەرمانخانەیەک دەرمان بە هەمان نرخ و بە شێوەیەکی جێگیر بفرۆشرێت. پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەکەمان، دەست دەکەین بە نووسینەوەی راسپاردە و رێکارەکان بۆ رێکخستنی نرخ."

ساڵانێکی زۆرە  هاووڵاتییانی عێراق، گلەییان لە "راچێتەی کۆدکراو" هەبوو، کە تێیدا پزیشکەکان بە جۆرێک دەستوخەتیان بەکاردەهێنا کە تەنیا دەرمانخانە دیاریکراوەکان دەیانتوانی بیخوێننەوە، ئەمەش گومانی رێککەوتنی نهێنی و قۆرخکاری لە نێوان هەندێک پزیشک و دەرمانخانە دروست کردبوو. 

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە