Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فۆتۆ: بڵند تاهیر

فۆتۆ: بڵند تاهیر

عێراق

دەستەی خۆراک و دەرمان لە عێراق دادەمەزرێت و هەرێمی کوردستان نوێنەری تێدا دەبێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

 

 

رووداو دیجیتاڵ


پەرلەمانی عێراق رێکارەکانی پەسەندکردنی یاسای دەستەی خۆراک و دەرمان دەستپێدەکات کە هەرێمی کوردستان نوێنەری تیایدا دەبێت و بۆ یەکەمجار ئەو دەستەیە لەعێراق دروست دەکرێت کە بەبێ رەزامەندى دەستەکە هیچ دەرمان و خۆراکێک مامەڵەیان پێوە ناکرێت، سزای پێشێلکردنی رێکارەکانی یاساکە دەگاتە سێ ساڵ بەندکردن و پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار.


پڕۆژەیاساکە رۆژی 24ی ئەیلول خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە وەک دەستپێکی هەنگاوی جێبەجێکردنی.

ئەرکی دەستەی خۆراک و دەرمان چاودێریکردن و گەرەنتییکردنی شیاویی ئەو خۆراک و دەرمانانە دەبێت کە لەنێوخۆدا هەن بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، ئەوە جگە لە یەکخستنی لایەنی پەیوەندیدار بۆ چاودێریی لەسەر خۆراک و دەرمان لە یەک دەستەدا.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: پێشتر ئەو دەستەیە لە عێراق نەبووە و یەکەم جارە پێکدەهێنرێت.

بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە، دەستەی خۆراک و دەرمان دەستەی بەڕێوەبردنی دەبێت کە لە سەرۆک و 12 ئەندام پێکدێت، یەکێکیان نوێنەری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

شیروان دووبەردانی رایگەیاند، دەسەڵاتی کاری ئەو دەستەیە لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە رەزامەندی و بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

دەستەکە دەسەڵاتی دەبێت رێگری لە هاوردە، هەناردە، فرۆشتن، بانگەشە، دروستکردن و هەڵگرتنی ئەو خۆراک و دەرمانانە بکات کە رێگە بە بەکارهێنانی نادەن.

پڕۆژەیاساکە سزای ئەو کەسانەی دیاریکردووە کە سەرپێچیی رێکارەکان دەکەن لەبارەی خۆراک و دەرمان و چاودێریکردنی، سزاکان بریتین لە بەندکردن لە نێوان شەش مانگ بۆ سێ ساڵ و پێبژاردن لەنێوان 15 ملیۆن بۆ 25 ملیۆن دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە