Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

دژەتیرۆری عێراق بەڵێنی ئاشکراکردنی راستییەکان بە خێزانی شەهیدەکانی پردێ دەدات

گەشاو خالید

گەشاو خالید

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی باڵای دەزگای دژەتیرۆری عێراق سەردانی خێزانی ئەو دوو گەنجەیان کرد کە لە ناحیەی پردێ لە پارێزگای کەرکووک شەهید بوون و بەڵێنیاندا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن و هەر کەسێک کەمتەرخەم بێت رووبەڕووی دادگەی بکەنەوە.

رۆژی هەینی، 2ـی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی ئەمنیی باڵا لە دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە یاوەری بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، چوونە پرسەی ئەو دوو گەنجەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە ناحیەی پردێ شەهید بوون. شاندەکە سەرەخۆشیی فەریق روکن زەید مووسەوی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراقی گەیاندە بنەماڵەی شەهیدەکان.

شاندەکە بەڵێنیان بە دایکی یەکێک لە شەهیدەکان دا کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و راستیی رووداوەکە وەک خۆی ئاشکرا دەکەن.

رۆژی چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە پێکهێنا و 72 کاژێری بۆ لیژنەکە دیاری کرد.

رووداوەکە رۆژی دووشەممە روویدا و دوێنێ پێنجشەممە دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانیان بەدوای دوو چەکدار کەوتوون کە یەکێکیان پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو.

بە گوێرەی دژەتیرۆری عێراق، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەدا یەکێک لە داعشەکان کوژرا و ئەوی دیکە دەستگیر کرا، بەڵام دوو هاووڵاتیی سڤیلیش گیانیان لەدەستدا و چوار کارمەندی دژەتیرۆریش بریندار بوون.

رۆژی سێشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2026، فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەیان کرد و رایانگەیاند کە ئەو دوو کەسەی شەهید بوون، دوو گەنجی سڤیلی ناحیەکەن و گوتیان: "دەبێت ئەنجامدەرانی ئەم رووداوە سزا بدرێن، هەر پلە و پۆستێکی سەربازییان هەبێت."

حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە کە قەرەبووی دارایی و مەعنەویی خێزانی قوربانییەکان بکاتەوە و هەر کەمتەرخەمییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەلمێندرا، رەوانەی دادگەیان بکات.

دوای گەیاندنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە لایەن تۆڕی میدیایی رووداو، سەبارەت بەو بڵاوکراوەیەی لە پەیجی فەرمیی دژەتیرۆر، کە تێیدا تەرمی محەممەد هێمن وەک چەکدارێکی داعش ناسێندراوە، پۆستەکە لە پەیجی فەرمیی دژەتیرۆر سڕایەوە.

رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2026، لە رووداوێکدا لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی محەممەد هێمن و موراد زانا لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقدا کوژران. کەسوکاری یەکێک لە دوو مێرمنداڵە کوژراوەکان و بەرپرسانی ناوچەکە، هێزە ئەمنییەکە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هەوڵی شاردنەوەی "هەڵەیەکی کوشندە"یان داوە لە رێگەی دانانی ناسنامەیەکی ساختەی داعش لە گیرفانی یەکێک لە مێرمنداڵە کوژراوەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە