Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەروەی عێراق

فوئاد حوسێن، وەزیری دەروەی عێراق

عێراق

فوئاد حوسێن: ئەمریکا رەزامەندی پێشاندا گەشتە ئایینییەکان بۆ نەجەف لە سزاکان ببەخشرێن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێ، لە واشنتن لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەتەوە و توانیویەتی رەزامەندی وەربگرێ بۆ ئەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ نەجەف لە سزاکانی ئەمریکا بەدەر بکرێن.


فوئاد حوسێن، وەزیری دەروەی عێراق، رۆژی هەینی، 2ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: "دوێنێ پێنچشەممە، لە واشنتن لەگەڵ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووینەوە، باس لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و پێشهاتی دۆخی ئابووری و ئەمنیی ناوچەکە کرا".

فوئاد حوسێن گوتی: "بە وردی باسمان لە کاریگەریی سزاکانی سەر ئێران لەسەر عێراق کرد، بەتایبەت لەسەر فڕۆکەخانەی نەجەف کە بایەخێکی زۆری بۆ عێراق هەیە". 

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی: "بەڕێز سکۆت بێسێنت تێگەیشتنی بۆ داواکارییەکەی عێراق هەبوو و رەزامەندی دا لەسەر بەدەرکردنی ئەو گەشتانەی بۆ شوێنە پیرۆزەکان ئەنجام دەدرێن لەو سزایانە."

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد حوسێن سوپاسی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد لە شەڕی دژی داعش دا، هەروەها دووپاتیکردەوە کە حکومەتی عێراق پابەندە بەوەی کە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت و بڕیاری شەڕ و ئاشتیش تەنیا لە دەسەڵاتی دامەزراوە دەستوورییەکاندا بێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق ستایشی تێگەیشتنی حکومەتی ئەمریکای کرد بۆ رێزگرتن لە ئازادیی ئایینی و ئاسانکاری بۆ گەیشتنی زیارەتکاران بۆ مەزارگە پیرۆزەکان، کە ئەمەش بە گوتەی فوئاد حوسێن، رەنگدانەوەی بەها هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ بونیادنانی هاوبەشییەکی بەهێز لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش.

بە گوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، گەشتەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە و بڕیارەکە کۆمپانیای ماهان ئێیەر ئێرانی ناگرێتەوە.

ئەم رێککەوتنە دوای ئەوە دێت کە هەینی رابردوو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەهۆی تووندبوونەوەی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راگیران. 

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە