Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027ی عێراقدا یەکلایی نەکراوەتەوە

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری کردووە، بەڵام پشکی هەرێمی کوردستان تێیدا بە تەواوی جێگیر نەکراوە و کات بۆ شەڕی جێگیرکردنی مافە داراییەکان کەم ماوەتەوە.


جیاواز لە ساڵانی رابردوو، حکومەتی عێراق بەبێ بەشداریی لیژنەی دارایی پەرلەمان، پڕۆژەیاسای بودجەی ئامادە کردووە و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بۆ پەسندکردنی رەوانەی پەرلەمانی بکات.

دیلان غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتی: "پڕۆژەیاسای بودجە بەم زووانە لە ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدرێت و کاتێکی کەم لەبەردەستدایە."

ئەو پەرلەمانتارە هۆشداری دەدات و دەڵێت، پێویستە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بن و دانەبڕێن، چونکە بەشێک لە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لەنێو بودجەکەدا جێگیر نەکراون.

دیلان غەفور، گوتیشی، "پێویستە ئەو شاندە بڕیاری تەواوی لەبەردەستدا بێت و بۆ بڕیاردان نەگەڕێتەوە هەولێر و پاشان بگەڕێتەوە بەغدا. دەتوانین بڵێین ئەوەی جێگیر کراوە، مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانە لەگەڵ چەند خاڵێکی دیکە، بەڵام بەشێک لە داخوازییەکانی کوردستان تاوەکو ئێستا جێگیر نەکراونەتەوە."

هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە بودجەی 2027ی عێراقدا بەپێی دوایین سەرژمێری پشکی بۆ دابین بکرێت کە دەکاتە 14% و بۆ ئەم مەبەستە شاندە جیاوازەکانی بە بەردەوامی سەردانی بەغدا دەکەن.

هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: "تیمەکان لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامن لە سەردانیکردن بۆ بودجە بە گشتی و وەبەرهێنان و نەوت و هەموو بوارەکانی دیکە. تیمەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لێرەن و گفتوگۆکان بەردەوامن."

عێراق دەیەوێت بۆ ساڵی 2027 بودجەیەکی بچووککراوە و دوور لە بەهەدەردانی هەبێت و تێیدا گرنگی بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دەوڵەت بدات. لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی شایستە داراییەکانی، هەر لە مووچەی فەرمانبەرانەوە تاوەکو بودجەی وەبەرهێنان و تەواوی کەرتەکانی دیکە، لەو بودجەیەدا گەرەنتی بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە