Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق

عێراق

ئاوەدانکردنەوەی عێراق: 112 پڕۆژە تەواو کراون و کار لە 300 پڕۆژەی دیکە دەکرێت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 60 پڕۆژەیان خستووەتە نێو بەرنامەی کاری حکومەت بۆ ساڵانی 2026-2029. هەروەها ئاشکرای دەکات کە تاوەکو ئێستا 112 پڕۆژە تەواو کراون و کارکردن لە 293 پڕۆژەی دیکەشدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ شەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2026، نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە قۆناخی ئێستادا، کارە لەپێشینەکانی وەزارەت لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە چڕکراونەتەوە کە پێشتر کارکردن تێیاندا دەستیپێکردووە."

گوتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی رابردوودا توانیویانە نزیکەی 112 پڕۆژە لە سێکتەرەکانی ئاو، ئاوەڕۆ، رێگەوبان، پردەکان، شارەوانییەکان و بیناسازی تەواو بکەن، ئێستاش کارکردن لە 293 پڕۆژەی دیکە لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقدا بەردەوامە.

سەبارەت بە ئاستەنگ و گرفتە داراییەکانیش، نەبیل سەفار گوتی: "سەرەڕای ئالنگارییە داراییەکان، کێشەی کەمیی نەختینە و ئەو کورتهێنانە داراییەی کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە، بەڵام وەزارەت بەپێی ئەو بڕە تەرخانکراوە داراییەی لەبەردەستیدایە، بەردەوامە لە کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان بەپێی خشتە نوێکراوەکان."

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە روونیشیکردەوە، زیاتر لە 60 پڕۆژە خراونەتە نێو کارنامەی حکومەت بۆ ساڵانی 2026-2029 و چاوەڕوان دەکرێت سەرجەمیان لە ماوەی تەمەنی کابینەی ئێستای حکومەتدا تەواو بکرێن. دەشڵێت، لەپێشینە دەدرێت بەو پڕۆژانەی کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییان هەیە، بەتایبەت لە بوارەکانی ئاو، ئاوەڕۆ، رێگەوبان و پردەکان و کەرتی نیشتەجێکردن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە