Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

عێراق ئاهەنگی سەروەری دەگێڕێت و هەندێ لە گرووپەکان چەک دانانێن

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ 

هاوکات لەگەڵ ئاهەنگەکانی عێراق بۆ (رۆژی سەروەریی نیشتمانی) دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی پێداگری لەسەر دانەنانی چەک دەکات و بیانووی نوێ بۆ مانەوەی دەهێنێتەوە، ئەمەش حکومەتی عێراقی خستووەتە بەردەم ئاڵنگارییەکی نوێوە.

پێشتر، بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق بیانووی سەرەکیی گرووپەکانی موقاوەمە بوو بۆ هەڵگرتنی چەک، بەڵام ئێستا دوای کشانەوەیان، ئەم گرووپانە بە گومانەوە باس لە "سەروەریی نیشتمانی" دەکەن و رەتیدەکەنەوە چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن. بیانووی نوێیان بوونی "هەڕەشەیە لەسەر سنوورەکانی عێراق".

سعود ساعدی، سەرۆکی فراکسیۆنی حقووق لە پەرلەمانی عێراق، کە نزیکە لە کەتائیبی حیزبوڵڵا، رایگەیاند، "رادەستکردنی چەک پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی پێشێلکارییە دەرەکییەکان، بەتایبەتی گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەسەر سنوورەکانی ئوردن و سووریا جێگیرکراون."

لە بەرامبەردا، حکومەتی عێراق لە گفتوگۆکانی لەگەڵ گرووپەکانی وەک نوجەبا، ئەوفیا، حیزبوڵڵا و سەیدولشوهەدا بەردەوامە بۆ رادەستکردنی چەکەکانیان. بەپێی زانیارییەکان، ئەم گرووپانە لەنێو خۆیاندا بۆچوونی جیاوازیان هەیە و بەشێکیان نەرمییان نواندووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق هۆشداری دەدات و وادەیەکی دیاریکردووە. تەحسین خەفاجی، جێگری سەرۆکی شانەکە، رایگەیاند، "فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی کردووەتەوە کە مانگی تەممووزی داهاتوو، دوا وادە دەبێت بۆ رادەستکردنی چەک و خستنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت."

لە نوێترین پێشهاتیشدا، کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە کاردانەوەیەکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاندووە و دەڵێت، "بەهیچ شێوەیەک دەستدرێژی بۆ سەر خاکی کوردستان قبووڵ ناکەین."

ئێستا کە دواین سەربازی بیانی خاکی عێراقی جێهێشتووە، حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە چیدیکە هیچ بیانوویەک بۆ مانەوەی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نەماوە و هەر کردەوەیەکی چەکداری لە دەرەوەی یاسا، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە