Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا

وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا

عێراق

عێراق و تورکیا تاوتوێی زیادکردنی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەکەن

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ وەزیری وزەی ئەو وڵاتە تاوتوێی رەشنووسی رێککەوتننامەی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، پرسی زیادکردنی توانای هەناردەکردن تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانیان بووە
.

ئەمڕۆ شەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2026، باسم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "لە میانی سەردانەکەم بۆ تورکیا لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووینەوە بۆ بەردەوامیدان بە ئامادەکردنی رەشنووسی رێککەوتنی عێراق و تورکیا بە مەبەستی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، هەروەها گفتوگۆمان لەبارەی بەشداریکردنی کۆمپانیا تورکییەکان لە پڕۆژەکانی نەوت و گازی عێراق کرد."

وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوە کرد کە بەشداریکردنی کۆمپانیا تورکییەکان لە پڕۆژەکانی عێراق، بایەخێکی تایبەتی بۆ هەردوو وڵات و بەتایبەتی بۆ حکومەتی عێراق هەیە، تاوەکو بتوانرێت لەو رێگەیەوە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەتواناکان بۆ پەرەپێدان و وەبەرهێنانی باشتر لە کەرتی نەوت و گازدا رابکێشرێن.

باسم محەممەد خوزەیر دەڵێت: "تاوتوێی زیادکردنی توانای هەناردەکردنمان لە رێگەی جەیهانەوە کرد. جگە لەوەش دوو لێژنەی تەکنیکیی هاوبەش پێکهێنران، لێژنەی یەکەم تایبەتە بە وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکان و لێژنەی دووەمیش بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی ژێرخانی دامەزراوە نەوتییەکان تەرخانکراوە."

هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کێڵگەکانی کەرکووک لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا بۆ بەندەری جەیهان، لە 25ـی ئاداری 2023ـەوە بە بڕیارێکی دادگەی پاریس راگیرا و لە ئەیلوولی 2025دا هەناردەکردن دەستی پێکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە