Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەروازەی کێلێ لە سنووری قەزای پشدەر

دەروازەی کێلێ لە سنووری قەزای پشدەر

عێراق

بەغدا دەڵێ، دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێن و هەولێریش رەتیدەکاتەوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق دەڵێ، لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ داخستنی نزیکەی 20 دەروازەی نافەرمی. بەڵام سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری سیستمی ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستانیش دەڵێ، تەنیا شەش دەروازەی نافەرمی هەن، ئەوانیش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیان پێدانراوە و رێککەوتنیش کراوە پێش جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، لێژنەیەکی بەغدا سەردانی دەروازەکان بکات.


رۆژی یەکشەممە، 4ی تشرینی یەکەمی 2026، سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق سەبارەت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتووینەتە قۆناخی زۆر پێشکەوتوو و رەزامەندیی سەرەتایی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە هەیە. ئێستا کار لەسەر داخستنی دەروازە و خاڵە پەڕینەوە نافەرمییەکان دەکرێ و دوای سەردانی شاندەکەمان بۆ ئەو ناوچانە، هەنگاوی کرداری دەستپێدەکات."

سامر قاسم گوتیشی: "پلانەکە بەو جۆرەیە کە قۆناخی یەکەم داخستنی دەروازە نایاساییەکان دەبێت، پاشان جێبەجێکردنی سیستمی گومرگی. بەپێی بەدواداچوونەکانمان، لە سنووری هەرێمی کوردستان نزیکەی 20 دەروازە و رێڕەوی نایاسایی و نافەرمی هەن کە پێویستە دابخرێن."

بەڵام د. سامی جەلال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری سیستمی ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە هەرێمی کوردستان تەنیا شەش دەروازەی سنووریی نافەرمی هەن، ئەوانەش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیان پێدا نراوە، تەنیا بەغدا ماوە."

د. سامی جەلال گوتیشی: "لەگەڵ بەغدا رێککەوتنمان کردووە کە پێش جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، سەردانی دەروازە سنوورییەکان بکرێت بۆ ئەوەی ئەگەر مەرجەکانیان تێدابوو، بە فەرمی بناسێنرێن."

لە هەرێمی کوردستان جگە لە فڕۆکەخانە  نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی (سلێمانی)، 5 دەروازەی سنووریی فەرمی و 6 دەروازەی سنووریی نافەرمی هەن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە