Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کتێبخانەیەک

وێنەی کتێبخانەیەک

عێراق

کۆمپانیاکانی پۆستە و گەیاندن: بازگەکانی عێراق رێگە نادەن کتێب ببەینە ناوەڕاست و باشوور

ژینەر ستار

ژینەر ستار

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیاکانی پۆستە و گەیاندن لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنن، ماوەی هەفتەیەکە لە بازگەکانی حکومەتی عێراق رێگری لە ناردنی قورئان و هەموو جۆرە کتێبێک بۆ شارەکانی عێراق دەکرێت؛ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانیش بەڵێنی بەدواداچوون دەدەن.


سەرهەنگ ئەحمەد، سەرپەرشتیاری لقی هەولێری کۆمپانیای "هایپەر پۆست"، ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ی تشرینی یەکەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەفتەی رابردوو لە سەرجەم بازگەکانی حکومەتی عێراق بە زارەکی ئاگادارکراینەوە کە رێگە نادەن قورئان و هیچ جۆرە کتێبێکی دیکە لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی شارەکانی عێراق بکرێت."

سەرهەنگ ئاماژەی بەوە کرد، پێشتر گواستنەوەی کتێب بە شێوەی تاک و کۆ کارێکی ئاسایی بووە، بەڵام ئێستا گەیاندنی قورئان و تەواوی کتێبەکان قەدەخەکراوە؛ گوتیشی: "کاتێک لە بازگەکان هۆکارەکە دەپرسین، دەڵێن: ئێمەش نازانین و تەنیا پێمان گوتراوە لە هەرێمی کوردستانەوە رێگە نەدەین."

بەپێی بەدواداچوونی رووداو، لە ماوەی شەش رۆژی رابردوودا تەنانەت یەک کتێبیش لە بازگەکانی عێراقەوە تێنەپەڕیوە. 

کۆمپانیای گواستنەوەی "الوسیط"ـیش بۆ رووداو پشتڕاستی کردەوە کە رێگری لە بردنەناوەوەی کتێبی "سیاسی، کولتووری، یاسایی و ئایینی" دەکرێت.

نافع خۆشناو، خاوەنی کتێبخانەی ئەمازۆن لە هەولێر، بە رووداوی گوت: "فرۆش و ساخکردنەوەی بەشێکی زۆری کتێبەکانمان لە رێگەی شارەکانی عێراقەوە بوو، بەڵام هەفتەیەکە کۆمپانیاکانی گەیاندن ئاگاداریان کردووینەتەوە کە بەهۆی رێگریی بازگەکانەوە، ناتوانن کتێبەکانمان بۆ بەغدا و شارەکانی دیکە بگوازنەوە."

دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ کۆمپانیایەک سکاڵای فەرمیی تۆمار نەکردووە، بەڵام بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو بابەتە دەکەین؛ چونکە گواستنەوەی شتومەک لە نێوان شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە یاسا رێکخراوە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین."

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، زیاتر لە 90 کۆمپانیای پۆستە و گواستنەوە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە رۆژانە لە نێوان پارێزگاکانی عێراقدا شتومەک دەگوازنەوە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە رووداوی گوت: "سەرجەم ئەو قورئانانەی لە هەرێمی کوردستانن بە پشکنین و کۆنتڕۆڵی جۆریدا تێدەپەڕن و هیچ کێشەیەکیان نییە. داوا لە کۆمپانیاکانی گەیاندن دەکەین لە کاتی رێگریکردن لێیان، سەردانمان بکەن تاوەکو لەگەڵ لایەنی عێراقی بەدواداچوونی بۆ بکەین."


بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە