Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نەجەف.

ساتی نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نەجەف.

عێراق

یەکەم فڕۆکەی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نەجەف نیشتەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ 

دوای 9 رۆژ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف نیشتەوە.


مستەفا کوبە، بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای 9 رۆژ لە راگرتنی گەشتەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەی کۆمپانیای کاسپیانی ئێرانی لە تارانەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نەجەف.

بەگوتەی مستەفا کوبە، بڕیارە ئەمڕۆ 4 گەشتی دیکە لە ئێرانەوە بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف بکرێن و لە رۆژانی داهاتووشدا ژمارەی گەشتەکان زیاد دەکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-10-2026، حەسەن جەعفەری، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی "شەهید هاشمی نەژاد" لە مەشهەد رایگەیاند، دوای ئەو سنووردارکردنانەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سەپێندرابوون، ئەمشەو کاژێر 18:40 یەکەم گەشتی ئاسمانی لە هێڵی مەشهەد - نەجەف دەستپێدەکاتەوە.

جەعفەری بە میدیای فەرمی ئێرانی راگەیاند، دووەم گەشتی ئاسمانیش کاژێرێک دوای گەشتی یەکەم دەکرێت.

سەبارەت بە نرخی بلیتەکانیش، جەعفەری روونیکردەوە، دیاریکردنی نرخ لە دەسەڵاتی رێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێراندایە.

هەینی رابردوو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەهۆی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راگیران.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەروەی عێراق، رۆژی هەینی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاندبوو، رۆژی پێنجشەممە ، لە واشنتن لەگەڵ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەتەوە و ، باس لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و پێشهاتی دۆخی ئابووری و ئەمنیی ناوچەکە کراوە و، سکۆت بێسێنت رەزامەندی دا لەسەر بەدەرکردنی ئەو گەشتانەی لە سزاکان، کە بۆ شوێنە پیرۆزەکان دەکرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە