Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی ژمارەیەک پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستانەوە نمایش دەکەن

وێنەی ژمارەیەک پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستانەوە نمایش دەکەن

عێراق

باقر جەبر زوبەیدی: پێشمەرگە هێزێکی جەماوەرییە و نابێت دژایەتیی بکرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

باقر جەبر زوبەیدی، وەزیری پێشووتری ناوخۆ و دارایی عێراق لە گوتارێکدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە هەوڵی ئەمریکا دەکەن بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە نێو سوپای عێراقدا و رایدەگەیێنێت، ئەزموون و مێژووی پێشمەرگە بە تەواوی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) جیاوازە و دەڵێت: "نابێت دژایەتیی پێشمەرگە بکرێت، بەڵکو دەبێت وەک قەڵغانی عێراق سوودی لێوەربگیرێت.
"

باقر جەبر زوبەیدی لە وتارێکدا کە رۆژی چوارشەممە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بە ناونیشانی "لە نێوان پێشمەرگە و هەسەدەدا..." بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، هەندێک راپۆرت باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا لە رێگەی نێردەکەیەوە (تۆم باراک) دەیەوێت ئەزموونی رۆژئاوای کوردستان لە عێراق دووبارە بکاتەوە بە هەڵوەشاندنەوە و تێکەڵکردنی پێشمەرگە لە سوپای عێراقدا.

وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق، بە پشتبەستن بە پەیوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ سەرکردایەتیی کورد لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانەوە، پێیوایە بەراوردکردنی پێشمەرگە بە هەسەدە "هەڵەیەکی گەورەیە".

زوبەیدی دەڵێت: "مێژووی پێشمەرگە زۆر لە هەسەدە دێرینترە و شێوازی دروستبوونیشیان جیاوازە؛ پێشمەرگە هێندەی هێزێکی جەماوەری و میللییە کە لە هەموو ماڵێکی کوردەوە سەرچاوەی گرتووە، هێزێکی سەربازیی رەها نییە، وەک هەسەدەش نییە کە لەسەر داوا و فەرمانی ئەمریکا دروستبووبێت."

ئەو سەرکردە سیاسییەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێشمەرگە باوکێکی رۆحیی هەیە کە جێگەی رێزی هەموو کورد و عێراقییەکانە، ئەویش "مەلا مستەفا بارزانی"ـیە، کە تاوەکو ئێستاش کاریگەرییەکەی بەسەر تەواوی ناوچەکەوە دیارە؛ دەشڵێت: "خوالێخۆشبوو مام جەلال تاڵەبانی لە هەموو دیدار و سەردانەکانماندا هەمیشە جەختی لەسەر رۆڵی مێژوویی مەلا مستەفا بارزانی دەکردەوە."

لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا باقر جەبر زوبەیدی تیشک دەخاتە سەر پێگەی یاسایی و دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان و دەنووسێت: "باکووری نیشتمان (هەرێمی کوردستان) ماوەیەکی درێژە نیمچە سەربەخۆیی لە چنگ رژێمی بەعس دەرهێناوە و خاوەنی دانپێدانان و پێشوازییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتییە، لە کاتێکدا هەسەدە سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوان لە سووریا، نەیتوانیوە قەوارەیەکی هاوشێوە دروستبکات."

لە کۆتاییدا، وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی دەستکاریی تایبەتمەندیی پێشمەرگە بکرێت و دەڵێت: "تایبەتمەندیی پێشمەرگە پێویستە سوودی لێوەربگیرێت نەک دژایەتیی بکرێت، دەبێت ئەم هێزە کوردییە نیشتمانییە ببێتە قەڵغانی پتەوی عێراق لە رێگەی دیالۆگ، هاوئاهەنگی و پەیوەستکردنی بە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە