Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زەهرا ساعدی ، ئەندامى پەرلەمانى عێراق

زەهرا ساعدی ، ئەندامى پەرلەمانى عێراق

عێراق

دادگە داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی ژنە پەرلەمانتارێکی عێراق دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

 

رووداو دیجیتاڵ

دادگەیەکی عێراق بە فەرمی داوا لە پەرلەمان دەکات پارێزبەندی لەسەر ژنە پەرلەمانتارێک هەڵبگرێت، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی گەندەڵی و ساختەکردنی بەڵگەنامەی فەرمی.


ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026، میدیای فەرمیی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتى دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرخ لە بەغدا بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کردووە، تاوەکو  پارێزبەندی لەسەر زەهرا ساعدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەڵبگرێت، تاوەکو رێکاری یاسایی لە دژی بگیرێتەبەر.

داواکارییەکە لەسەر بنەمای ماددەکانی 289 و 298ی یاسای سزادانی عێراقییە، کە تایبەتن بە تاوانی ساختەکردنی نووسراو و بەڵگەنامەی فەرمی لەلایەن فەرمانبەرانی گشتییەوە؛ بەپێی یاساکەش سزای ئەو تاوانە دەگاتە پێنج ساڵ بەندکردن.

بەگوێرەی میدیای فەرمیی عێراق، دادگەی تاوانەکانی گەندەڵی رایگەیاندووە کە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەی دۆسیەیەکی گەندەڵی تایبەت بە زەهرا ساعدی.

زەهرا ساعدی ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لەسەر فراکسیۆنی بەدر (بە سەرۆکایەتیی هادی عامری) و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەماندا لە سنووری بازنەی پارێزگای دیالە بە بەدەستهێنانی 6 هەزار و 787 دەنگ دەرچوو بۆ پەرلەمان.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە