Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەشتییەکی عێراقی

کەشتییەکی عێراقی

عێراق

دواى 50 ساڵ هێڵى گواستنەوەى دەریایى عێراق لە کەنداو دەکەوێتەوە کار

هەستیار قادر

هەستیار قادر

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

دواى 50 ساڵ لە راگرتنى، جارێکى دیکە هێڵى دەریایى عێراق (Iraqi Line) دەکەوێتە کار بۆ هەناردە و هاوردەى کاڵا لە کەنداو.


حوسێن کەربەلایی، گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بڕیارە گەشتى کەشتییەکانى هێڵى دەریایى عێراق لە 15ى تشرینى یەکەمى 2026  دەستپێبکاتەوە. 

عێراق لە رێگەى بەندەرەکانى لە بەسرە بەستراوەتەوە بە وڵاتانى کەنداو، شەش کەشتیى هەیە بۆ گواستنەوەى کاڵا و هاوردەکردنى، لە شەستەکانى سەدەى رابردووەوە گەشتى ئەو کەشتیانەى وەستاوە. 

حوسێن کەربەلایی رایگەیاند، یەکەم گەشتى ئەو هێڵە لە بەندەرى جەبەل عەلى ئیماراتەوە دەستپێدەکات بەرەو بەندەرى ئوم قەسر لە بەسرە.

بەندەرەکانى عێراق لە بەسرە یەکێکن لە رێگە سەرەکییەکانی گواستنەوەى کاڵاى هاوردەکراو لە چین و وڵاتانى کەنداو.

گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق دەڵێت، ئەو هەنگاوە وا دەکات کە زۆر لە بازرگانانى عێراق لە رێگەى بەندەرى جەبەل عەلى ئیماراتەوە کاڵاکانیان بە کەشتییەکانى عێراق هاوردە بکەن لەکاتێکدا تەنگەى هورمز بە دۆخێکى تایبەتدا تێپەڕ دەبێت و کەشتییە بیانییەکان هەڵوەستە دەکەن لە گەشتکردن بۆ ئەو سنوورە، هەروەها کەشتییەکانى عێراق لە رێگەى ئەو هێڵەوە کاڵا هەناردە دەکەن. 

کەشتییەکانى عێراق بە ناوەکانى حەدبا، موسەنا، بەسرە، بەغدا، ئەسەمعی، قورنە، هەندێکیان پێشتر کاڵایان بۆ کۆمپانیاکان دەگواستەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە