Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

وێنە: عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

بڕیارە زەیدی لەگەڵ وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بچنە پەرلەمان

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

بەگوتەی سێ پەرلەمانتاری عێراق، بڕیارە ئەمشەو سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی لەگەڵ  وەزیری دارایی و  پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بچێتە پەرلەمان و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە. 


‌هەریەک لە شێروان دووبەردانی و زیرەک زێباری، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان و چنار حاجی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، بڕیارە کاژێر 8ی ئەمشەو، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی و نزار ناسر، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بێتە پەرلەمان و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی بڕیاری دەستکاریکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کۆبێتەوە و روونکردنەوەی پێویست بدات. 

بەگوتەی زێباری، هەر پەرلەمانتارێک بیەوێت دەتوانێت بەشداری کۆبوونەوەکە بکات.  شێروان دووبەردانی، گوتی، ئەوەی هەیە تاوەکو ئێستا بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی بێت، جا نازانرێت لە دوایین ساتەکان چ بڕیارێکی دیکە دەدرێت. 

رۆژی چوارشەممە بڕیار درابوو دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام نەکرا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 6ی تشرینی یەکەمی 2026، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاریبکات و لە دوێنێ چوارشەممەوە کاری پێدەکرێت. 

نرخە نوێیەکان بەمشێوەیەن:
 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

پێشتر نرخەکان بەمشێوەیە بوون:
 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە