Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان

کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان

عێراق

بێگەرد تاڵەبانی هۆشداری لە بڕیارێکی بەغدا دەدات: کەرتی پەلەوەر دەخنکێنێت

سەرکەوت محەممەد

سەرکەوت محەممەد

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەرکەوت محەممەد
سەرکەوت محەممەد08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان هۆشداری لەبارەی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دواخستنی سەندنەوەی باج لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردەکراو دەدات و داوای پێداچوونەوەی بەپەلە دەکات.

وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە بەهۆی جێبەجێکردنی پلانە کشتوکاڵییەکانەوە کەرتی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستی خۆژێنی و بەرهەمی ناوخۆیی نەک تەنیا پێداویستیی هەرێمی کوردستان، بەڵکو دەتوانێت پێداویستیی تەواوی پارێزگاکانی عێراقیش دابین بکات.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆی 59 پڕۆژەی هێلکەی مێز لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە  زیاتر لە 4.8 ملیار هێلکە بەرهەم دەهێندرێت، لەکاتێکدا پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم تەنیا 1.8 ملیار هێلکەیە.

هەروەها سەرووی 2,100 پڕۆژەی مریشکی گوشت ساڵانە زیاتر لە 450 هەزار تۆن مریشک بەرهەم دەهێنن، لەکاتێکدا پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم 150 هەزار تۆنە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە لابردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردەکراو بازاڕی ناوخۆیی دەخنکێنێت، زیانێکی دارایی قورس بە کەرتی پەلەوەر دەگەیێنێت و دەیان هەزار هەلی کار دەخاتە مەترسییەوە.

دەشڵێت، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دوو نامەی ناڕەزایەتیی فەرمییەوە داوای لە حکوومەتی فیدراڵ کردووە لەبری ئەو بڕیارە، هاوکاریی دابینکەرانی ئالیک و کێڵگەکان بکات و ڕێگە بدات بەرهەمی زیادەی هەرێمی کوردستان بەئاسانی بگاتە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە