Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق

عێراق

کوردێکى رۆژئاڤا لە دادگەى فیدراڵیی عێراق سکاڵا دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

09-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر09-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

 

رووداو دیجیتاڵ 


هاونیشتمانییەکى کوردى رۆژئاواى کوردستان لە دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق سکاڵا تۆمار دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارێکى پەرلەمانى کوردستان کە گوایە رێگر بووە لەوەى لێبووردنى گشتیى عێراق ئەو سزایە بگرێتەوە کە لە دژى سکاڵاکار دەرکراوە.

 

بەگوێرەى کۆنووسى سکاڵاکە کە دەست رووداو کەوتووە، مستەفا مەحموود خەشمان، کە خەڵکى رۆژئاواى کوردستانە، سکاڵاکەى تۆمار کردووە و داوا دەکات بڕگەى دوو لە بڕیارێکى پەرلەمانى کوردستان بە نادەستووری بناسێنرێت کە لە 31ى ئابى 1992 دەرچووە و تایبەتە بەوەى کە سەرجەم یاساکانى دەسەڵاتى فیدراڵى پێویستى بەوەیە کە پەرلەمانى کوردستان پەسەندى بکات بەر لەوەى لە هەرێمى کوردستان بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکانى رووداو ئەو کەسە خەڵکى  گەڕەکى شێخ مەقسودى زۆرینە کوردى  شارى حەلەبە و لە کەمپى باریکەى ئاوارەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بووە.

لە کۆنووسى سکاڵاکەیدا ئاماژە بەوە دراوە سکاڵاکارەکە لە ساڵى 2019 بە فەرمى سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە لە رێگەى بەڕێوەبەرایەتیى نشینگە و مانەوەى سلێمانى و ناویشى لە کۆمیسیۆنى پەنابەرانى سه‌ر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کراوە و دواتر کارتى مانەوەى تاوەکو 2027 بۆ دەرکراوە و پاشان لە ساڵى 2023 سکاڵایەک لە یەکێک لە دادگەکانى سلێمانى لە دژى جووڵێنراوە و بە ئامادەنەبوون لە 15ى کانوونى یەکەمى 2024 سزاى شەش مانگ بەندکردنى بۆ دەرکراوە، ئەوەش بەگوێرەى یاسای مانەوەى بێگانەکانى ساڵى 2017 و دوورخستنەوەى لە هەرێمى کوردستان دواى تەواوکردنى سزا کەى، دواى دەرچوونى ئەو بڕیارە، سکاڵاکارەکە لە دادگە تانەى لێداوە و لە 28ى تەمووزى ئەم ساڵ تانەکەى لەلایەن دادگاوە رەتکراوەتەوە.

کڕۆکى سکاڵاکە ئەوەیە کە پێویستە یاساى لێبووردنى گشتى بیگرێتەوە کە لە ساڵى 2025 لە پەرلەمانى عێراق دەرچووە و بەگوێرەى سکاڵاکە، ئەو تۆمەتەى کە سکاڵاکارەکە لەسەرى تۆمەتبار کراوە، یاساى لێبووردنى گشتیى عێراق دەیگرێتەوە.

زەردەشت خالید محەممەد، پارێزەرى دۆسیەکە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "سکاڵاکە لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ئەو بڕیارەى پەرلەمانى کوردستان ناگونجێ لەگەڵ دۆخی ئێستا و فۆرمی دەوڵەتی فیدراڵى عێراق دا، ئەو بریارە بووەتە رێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی  یاسایى لێبووردنی گشتیی فیدڕاڵیی ژمارە 2ى ساڵی 2025 هەموارکراو، ئەم پرسە سەرجەم تاوانە فیدراڵییەکان دەگرێتەوە کە هەرێمی کوردستان لەبری دەوڵەتی فیدراڵ ئەم دەسەڵاتانە پیادە دەکات.

دادگەى باڵاى فیدڕاڵى عێراق 20ى تشرینى یەکەمى دیاریکردووە بۆ یەکەم دانیشتنى تایبەت بەو سکاڵایە.
  
 بە گوتەى پارێزەرى دۆسیەکە، لە هەرێمی کوردستان رێگری کراوە لە جێبەجێکردنی یاسایى لێبووردنى گشتى بە پاساوى بڕیارەکەى پەرلەمانى کوردستان و ئەوەش دژ بە مادەى 110 ى دەستوورى عێراقە.

مادەى 110 ى دەستوور، پەیوەندارە بە دەسەڵاتە فیدراڵییە تایبەتەکان، کە ئەوەى لەو دەسەڵاتانە دەمێنێتەوە دەچێتە سنوورى دەسەڵاتى هەرێمى کوردستان.

شەرمین بەهجەت خدر، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى کاروبارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بۆ  ئامادە بوون لە دانیشتنى دادگە لەگەڵ ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی هەرێمى کوردستان گفتوگۆ دەکەن و دواتر بڕیار لەبارەیەوە دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە