Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەدرەدین قوبانچی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی نەجەف

سەدرەدین قوبانچی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی نەجەف

عێراق

گوتارخوێنی نەجەف: با مووچە بە دۆلار دابەش بکرێ

گەشاو خالید

گەشاو خالید

09-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید09-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

پێشنوێژ و گوتارخوێنی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات پێداچوونەوە بە بڕیاری دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاردا بکات؛ پێشنیازیش دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار بێت.


سەدرەدین قوبانچی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی نەجەف لە گوتاری نوێژی هەینیدا رایگەیاند: "دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی خەڵک و داوا لە حکومەت دەکەین لە بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار پاشەکشە بکات"؛ گوتیشی: "ئەگەر هەر دەبێت بەهای دینار دابەزێ، ئەوا با حکومەت مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات."

سەدرەدین قوبانچی رایگەیاند: "90%ی داهاتی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت". 

گوتارخوێنەکەی نەجەف ئاماژەی بەوەشکرد: "سەرەڕای هەندێک کێشەی کاتی لە هەناردەی نەوت، بەڵام تەنگەی هورمز کراوەیە و مانگی رابردوو 4 ملیۆن بەرمیل نەوت لەوێوە هەناردە کراوە، بۆیە پێویستە چارەسەری خێرا بۆ کێشە ئابوورییەکان بدۆزرێتەوە".

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 6ی تشرینی یەکەمی 2026، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا بەهای ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێ و بەهای فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاری بکات و لە چوارشەممەوە کاری پێدەکرێ. 

بەها نوێیەکان بەمشێوەیەن:

 بەهای کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 بەهای فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 بەهای فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

پێشتر نرخەکان بەمشێوەیە بوون:

 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە