Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ رووداو: رێکارمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرانی گرتووەتەبەر

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

10-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ10-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێ، رێکاری بەپەلەیان گرتووەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکان کە بریتییە لە راگرتنی وەرگرتنی باج و گومرگ لەسەر بەرهەمە ئاژەڵییە هاوردەکراوەکان، هاوتەریب لەگەڵ هاوئاهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ دابینکردنی هێلکە بە نرخی پاڵپشتیکراو.


قوسەی حەتاب، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، رۆژی شەممە، 10-10-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بازاڕی عێراق رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە بووەتەوە کە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر هاووڵاتییان هەیە" و گوتی، وەزارەتەکەیان پابەندە بەو رێنماییانەی لەلایەن ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییە دەرکراون.

قوسەی حەتاب روونیکردەوە، سەرۆکوەزیران بڕیاری داوە بە راگرتنی وەرگرتنی باج و گومرگ لەسەر هێلکە، مریشک و گۆشتی ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو و ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم هەنگاوە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بازاڕی عێراق دەبێت، بە ئاسانکاری بۆ هاتنەناوەوەی کەلوپەلی هاوردەکراو بۆ وڵات و بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نرخدا لە داهاتوویەکی نزیکدا."

گوتەبێژی وەزارەتەکە هەنگاوێکی دیکەی ئاشکرا کرد بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمی نیشتمانی و گوتی: "وەزارەتی کشتوکاڵ دەستی بە هاوئاهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ کەرتی پەلەوەر کردووە بە مەبەستی پشتگیریکردنی بازاڕی ناوخۆ بە هێلکە."

سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای هاوردەکردنی هێلکە بە تەواوی، حەتاب گوتی: "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی و روون دەرنەچووە بە رێگەدان بۆ هاوردەکردنی هێلکە بۆ وڵات" و روونیکردەوە کە وەزارەتەکەیان لە هەفتەی داهاتوودا تاوتوێی دەرکردنی بڕیاری نوێ دەکات بەپێی رێنماییەکانی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران.

حەتاب گوتیشی، وەزارەتەکەی چاوەڕێی بڕیارەکانی عەبدولڕەحیم شەمەری، وەزیری کشتوکاڵە بۆ دیاریکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو بە جۆرێک بتوانن چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخ بکەن کە بەهۆی ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دروست بوون.

نرخی تەبەقێک هێلکە بەم دواییە لە 7 هەزار دینارەوە بۆ 10 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بە دواخستنی وەرگرتنی باج و گومرگ لەسەر هێلکە، مریشک و گۆشتی ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو، بە ئامانجی کەمکردنەوەی باری سەرشانی هاووڵاتییان و پشتگیریکردنی سەقامگیریی بازاڕەکان لە وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە