Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی تۆمارکردنی چەکەکان لە ماڵێکدا

ساتی تۆمارکردنی چەکەکان لە ماڵێکدا

عێراق

لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتیی عێراق داواکارییان بۆ تۆمارکردنی چەکە بێ مۆڵەتەکانیان پێشکێش کردووە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ، تەنیا لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی داواکاری تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەتیان پێشکێش کردووە.


سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: "ئەم پێشوازییەی هاووڵاتییان نیشانەی متمانەیانە بە رێکارەکانی حکومەت بۆ ئاسایش و سەقامگیری"؛ گوتیشی، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵکردن و رێکخستنی چەک لەرێگەی 449 نووسینگەوە لە سەرانسەری عێراق لە ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان لەم بوارەدا بەردەوامە".

بەپێی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە 2-10-2026 تاوەکو 9-10-2026 زیاتر لە 10 هەزار و 220 داواکاری لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان تۆمارکراوە، کە بەسەر فەرماندەییەکانی پۆلیس لە بەغدا و پارێزگاکاندا دابەشبوون.

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ: "ئەمە ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ بەرزبوونەوەی هۆشیاریی خەڵک سەبارەت بە گرنگیی هەبوونی چەک تەنیا بە شێوەیەکی یاسایی".

حکومەتی عێراق پڕۆژەی "کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت"ی وەک یەکێک لە کارە هەرە لەپێشینەکانی خۆی راگەیاندووە. 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەندین جار هۆشداری داوە کە دوای تەواوبوونی وادەی دیاریکراو (کۆتایی ساڵی 2026)، هەر چەکێکی تۆمارنەکراو لە ماڵەکاندا بدۆزرێتەوە وەک "نایاسایی و تاوان" مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ.

 لەرێگەی ئەم تۆمارکردنەوە، عێراق دەیەوێ زانیاریی وردی لەسەر جۆر و ژمارەی چەکە سووکەکان هەبێت تاوەکو رێگری لە بەکارهێنانیان لە ململانێ هۆزایەتییەکان بگرێ. 

تۆمارکردنی چەک بە خۆڕاییە و هاووڵاتییان دەتوانن لەرێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیی (ئوور)یشەوە کارەکەیان ئەنجام بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە