Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

عەلی فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

عێراق

زەیدی داوا لە پەرلەمان دەکات پێنجشەممە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی حکومەت دیاری بکرێ

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت


رووداو دیجیتاڵ 

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت، ئەمڕۆ سێشەممە (13ـی تشرینی یەکەم 2026)، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کرد.

لەو نووسراوەدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوە، داواکراوە رۆژی پێنجشەممە (15 تشرینی یەکەم 2026) وەک کاتی دانیشتنی پەرلەمان دیاری بکرێ.

ئامانجی سەرەکی لەم دانیشتنەدا خستنەدەنگی بەربژێرانی پۆستی وەزارەتە بەتاڵەکان و وەزارەتە تازە دروستکراوەکان. عەلی زەیدی لە نووسراوەکەیدا پشتی بە مادەی (76/چوارەم)ـی دەستووری عێراق بەستووە، کە رێکارە دەستوورییەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومی دیاری دەکات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق رێوشوێنێکی نوێی خستووەتەڕوو کە تێیدا هاتووە:"جێگرانی سەرۆکوەزیران بەبێ مووچە و تەرخانکراوی دارایی و بەبێ دامەزراندنی نوێ بۆ پۆستەکانیان کار دەکەن". ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە سیاسەتی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و پابەندبوون بە بنەماکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و هاوئاهەنگی نێوان دەسەڵاتەکان لێک دەدرێتەوە".

چاوەڕوان دەکرێ سەرۆکوەزیرانی عێراق چوار جێگری هەبێت، دوو شیعە، سوننەیەک و کوردێک. 

هەریەک لە شێروان دووبەردانی و  جووتیار خدر، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، بڕیارە رۆژە پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە بڕیاری فەرمی ئاگادارنەکراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە