Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانی عێراق

عێراق

یەکەم فراکسیۆن بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

یەکەم فراکسیۆن بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند و سەرۆکی فراکسیۆنەکە رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە ڤیتۆی ئەمریکا هەبێت و دەڵێت: بنەمای غەنیمە رەتدەکەینەوە".


سعود ساعدی، سەرۆکی فراکسیۆنی حقووق باڵی سیاسی کەتائیب حیزبوڵڵای عێراقی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،" بایکۆتی دانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەکەین بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکاریی کابینەی حکومەتی عێراق".
 
 سەرۆکی فراکسیۆنی حقووق رەتیدەکاتەوە بایکۆتکردن و بەشدارینەکردنیان لە حکومەت، پەیوەندی بە ڤیتۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکییەوە هەبێت و گوتی: "لۆژیکی غەنیمەت رەتدەکەینەوە". هۆکارەکەی بۆ دروستکردنی پۆستی باڵای نوێ و دابەشکردنی پۆستەکان بەپێی سازانی سیاسی دەگەڕێنێتەوە.

فراکسیۆنی حقووق لە پەرلەمانی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، باس لەوەدەکات، لە سایەی ئەو تەنگژە دارایی و ئابوورییە قورسەی هەیە، چاوەڕوان دەکرا حکومەت چاکسازیی راستەقینە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، کەمکردنەوەی قەبارەی دامودەزگاکانی دەوڵەت، بەرەنگاربوونەوەی بەفیڕۆدان و پشتپەستن بە لێهاتوویی و دەستپاکی دەستپێبکات، نەک فراوانکردن و هێنانەکایەی پۆستی باڵای نوێ کە پرسیار لەسەر بایەخ و کارە لەپێشینەکانیان دروست دەکات.

فراکسیۆنەکە رەتیدەکاتەوە بەرپرسیارێتییە گشتییەکان بکرێنە قوربانیی رێککەوتن و سازانی سیاسی، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە هێنانەکایەی چوار پۆست بۆ جێگرانی سەرۆکوەزیران کارێکی نادروستە و پێویستە هەر پۆستێک لەسەر بنەمای پێویستییەکی راستەقینە، دەسەڵاتی روون و سوودی سەلمێنراو دابنرێت، بە دوور لە تێکەڵبوونی کارگێڕی و فرەناوەندی لە بڕیارداندا.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "گرنگیی سێکتەرەکانی وەک کولتوور، گەشتیاری و ئابووریی دیجیتاڵی، هێنانەکایەی پۆستی نوێ بەبێ دیدگایەکی روون پەسند ناکات؛ چونکە پێشخستنی ئەو بوارانە بە پشتیوانیکردنی داهێنەران، وەبەرهێنان لە تواناکان، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و ژێرخان دەکرێت، نەک تەنیا بە گۆڕینی ناونیشانەکان و گەورەکردنی قەبارەی پێکهاتەی حکومەت."

فراکسیۆنی حقووق، کە شەش کورسی لە پەرلەمان هەیە، دەشڵێت: "لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و پەرلەمانیمان، نابینە هاوبەش لە تێپەڕاندنی بڕیارگەلێک کە هۆکاری بابەتییان نییە و دەوڵەت تووشی بارگرانیی کارگێڕی و دارایی بێسوود دەکەن."

هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە، هەڵوێستەکەیان چاودێرییانە و بەرپرسیارانەیە، کەسایەتی یان هێزێکی سیاسیی دیاریکراو ناکاتە ئامانج، بەڵکو لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانی، مافەکانی خەڵک و رەتکردنەوەی پێشخستنی بەرژەوەندییە تەسکە سیاسییەکانە لەسەر حیسابی دەوڵەت و هاووڵاتییان، هەر بۆیە بایکۆتی دانیشتنەکە دەکەن.

بڕیارە کاژێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عەلی فالح زەیدی بەڕێوەبچێت. لە کۆی ئەو 9 وەزارەتەی ماون: پێکهاتەی سوننە سێ وەزارەت، کورد یەک وەزارەت، کریستیان یەک وەزارەت و چوار وەزارەتەکەی دیکەش بەر لایەنەکانی شیعە دەکەون. یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکوەزیرانیش بۆ کورد و لەنێویدا بۆ پارتییە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە