Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

ئەحمەد موفتی: بەغدا لە 2007ەوە یەک دینار بودجەی وەبەرهێنانی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، مەرجی هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بودجەی 2027ـی عێراقدا "حاڵەتێکی نموونەییە" و بەبێ پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بیانییەکان بەدینایەت. دەشڵێت، بەغدا لە ساڵی 2007ـەوە دینارێکی بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان تەرخان نەکردووە.

ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکەشی کرد، باسی لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 و گوتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجیەتی ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بکات، بەڵام دانانی مەرجی 400 هەزار بەرمیل لەسەر بنەمای دۆخێکی نموونەیی دانراوە، لە کاتێکدا دۆخی ئێستا نموونەیی نییە و شایستەی کۆمپانیاکان وەک پێویست نەدراوە."

ئەحمەد موفتی روونیکردەوە کە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەبەرهێنانی بیانییەوە دەکرێت و هیچ تێچوویەکی لەسەر بودجەی گشتی نییە. جەختیشی کردەوە که دەبێت شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایانە بەردەوام بدرێت: "چونکە بەبێ پێدانی شایستەکان، مۆدێلی وەبەرهێنان سارد دەبێتەوە و بەرهەمهێنانیش کەم دەکاتەوە. بۆ ئەوەی بگەینە 400 هەزار بەرمیل، پێویستە دڵنیایی بە کەرتی نەوت بدرێت."

بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوەش دا، زیادکردنی بەرهەمهێنان پێویستی بە کات و لێدانی بیری نوێ هەیە، بۆیە "ئەگەر ئەمڕۆش وەبەرهێنان بکرێت، 10 بۆ 12 مانگی دەوێت تاوەکو بەرهەم زیاد بکات و رەنگە راستەوخۆ لە سەرەتای 2027 نەگەینە ئەو ئاستە."

سەبارەت بە جیاوازیی مامەڵەی بەغدا لەگەڵ کێڵگە نەوتییەکاندا، ئەحمەد موفتی بەراوردێکی کرد و گوتی: "حکومەتی عێراق بۆ ساڵی 2027 سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی وەک مەجنوون و رومەیلە تەرخان کردووە، بەڵام لە 2007ـەوە تاوەکو ئێستا دینارێک لە بودجەی فیدراڵی بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان تەرخان نەکراوە."

سەبارەت بە بەرزیی نرخی بەنزین، ئەحمەد موفتی رایگەیاند کە دوو چارەسەریان خستووەتە بەردەم حکومەتی عێراق: "یان نەوتی خاومان پێبدەن بۆ ئەوەی خۆمان بیپاڵێوین و بەنزین دابین بکەین، یان رۆژانە 6 ملیۆن لیتر بەنزینمان پێبدەن، هەروەک چۆن بە پارێزگاکانی دیکەی عێراقی دەدەن."

موفتی روونیکردەوە کە ئێستا هەرێمی کوردستان رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی وەردەگرێت کە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی لێ بەرهەم دێت، لە کاتێکدا پێویستیی رۆژانە 6 ملیۆن لیترە؛ ئەم کورتهێنانە 5 ملیۆن لیترییەش ناچار هاوردە دەکرێت و ئەوەش هۆکاری گرانبوونی نرخەکەیەتی.

سەبارەت بە جیاوازیی نرخی بەنزین لەنێوان سلێمانی و هەولێر، بریکاری وەزارەت ئەوەی خستەڕوو کە ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازیی شێوازی ئیدارەدان و سەرخستنی بەڕێوەبەرایەتیی سووتەمەنی لە سلێمانی، لەگەڵ دەستبەکاربوونەوەی پاڵاوگەی دووکان کە خستەڕووی بەنزینی لەو پارێزگایە زیاد کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە